نوچه، نێت، هه‌ولێر
جه‌بار یاوه‌ر له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا ده‌ڵێ” حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه ده‌توانێ پێشمه‌رگه بجوڵێنێ به‌ڵام به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی”.
له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی مه‌دا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس له‌چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ ده‌كات سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌وه له به‌شێك له قسه‌كانی دا جه‌بار یاوه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه ئه‌وا ده‌توانێ پێشمه‌رگه بكات، به‌ڵام به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی” له‌و دیمانه‌یه‌دا كه تێكسته‌كه‌ی تۆماركراوه و له‌رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، یاوه‌ر ده‌ڵێ” ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌ساڵی داهاتوو به‌غدا به‌پێشمه‌رگه‌ی ده‌دات، به‌شی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ناكات”.