بایرەن لە قۆناغی شازدە یاری دەکات نەوەك بەرامبەر شاختار!!

0

701462_heroaبایرەن لە قۆناغی شازدە یاری دەکات نەوەك بەرامبەر شاختار!!

نوچە.نێت:وەرزشی                 

 

دوای ئەوەی لە تیروپشکی قۆناغی شازدەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بایرەن میونخ و شاختار دۆنەستیکی ئۆکرانی کەوتنە بەرامبەر یەك،گواردیۆلا کەوتە لێدوان و وەلامی هەموانی دایەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە تیروپشکی قۆناغی شازدەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،پیپ گواردیلۆا هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەدد کردەوە کە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی شاختار ئاسان بێت.

گواردیۆلا لەو کۆنگرەیەدا ووتی”ئێمە لە قۆناغی شازدە یاری دەکەین،هەموو لایەك دەبێت ئەوە بزانێت هەموو کات قۆناغی شازدەی ئەم پاڵەوانێتییە ئاسان نییە و هەر یانەکەی تووشی قورسی دەبێتەوە،یانەی شاختار خاوەنی ڕاهێنەرێکی بەتوانا و کۆمەڵێك یاریزانی باشی هەڵبژاردەی بەڕازیلە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خوێندنەوەی تایبەت بۆ ئەو یانەیە دەکەین بە پێی ئەزموونی چەند ساڵەی یانەکەمان لەم پاڵەوانێتییەدا”.

دەربارەی پێکانی یاریزانەکانی یانەی باڤاری،گواردیۆلا وتی “ئێمە پێکانی ئەڵۆنسۆمان هەیە بەڵام هەرجی زووە لەگەڵ لیژنەی پزیشکی یانەکە کۆ دەبمەوە بە مەبەستی خێرا کردنی چارەسەرەکانی ئەو یاریزانە چونکە نامانەوێت بە کەم و کووڕییەوە بەشداری قۆناغی شازدە بکەین”.

دەربارەی یاریزانی ئۆدیگارد “گواردیۆلا’ وتی” ئەو یاریزانە ئامانجی داهاتووی یانەکەمانە،من نازانم لە تەمەنی خۆیدا ئایا لە میسی و ڕۆناڵدۆ باشترە یاخوود نا بەڵام دەزانم ئەو یاریزانە ئامانجی یانەکەمانە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com