بە وێنەوە….لە كەنیسە فیلمی سێكسی تۆمار دەكات!

0

wenaبە وێنەوە…..لە كەنیسە فیلمی سێكسی تۆمار دەكات!

نوچەنێت – ئیرەم

پۆلیسی نەمسا ژنێكی دەسگیر كرد بە تۆمەتی ئەوەی كە فیلمی سێكسی لەناو كەنیسەدا وێنە گرتوە دوای ئەوەی كەسێك لەڕێگەی سنگیەوە ناسییەوە.
قەشەی كەنیسەكە ” بیرنارد پاوەر” هەموو لایەكی لەو تاوانە قێزەونە ئاگادار كردەوە دوای ئەوەی زانیاریەكەی لەلایەن كوڕی خزمەتكارێكی كەنیسەكەوە پێدرا، كوڕەكە لەكاتی گەڕانی بەناو لاپەڕەكانی ئینتەرنێتدا فیلمێكی سێكسی بینیبوو كە لەناو كەنیسەی “هیرشینگ”ی باكوری نەمسادا وێنەی گیراوە.
قەشەی كەنیسەكە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕوون كردەوە ئەو یەكسەر پۆلیسی ئاگادار كردۆتەوە و ئەوانیش لەو تاوانە ئابڕوبەرەیان كۆڵیوەتەوە كە لە ناو دیوارەكانی ئەو كەنیسەیەدا روویداوە.
ئەوەی لە فیلمەكەدا هاتوە ژنێكە قۆپچەكانی كراسەكەی دەكاتەوە و مەكی دەردەخات ، بەڵام سەری بە تەواوی داپۆشراوە.
وێنەكە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دا بڵاو كرایەوە و بەهۆی ئەو خەسڵەتانەی لە گرتەكەدا هەبوو توانرا كچەكە لەڕێگەی مەمكیەوە بدۆزرێتەوە ، كە هەر خەڵكی هەمان شار بوو و تەمەنی 24 ساڵە و لە سەردانیكەرانی كەنیسەكە بوو، خاوەنی هەمان سنگ بوو كە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا هەبوو، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ئەوە یەكەم فیلمی سێكسی نیە كە لە كەنیسە وێنەی گرتبێت بەڵكو فیلمی تریشی هەیە بەناوی “babsi”.
ئەو بابەتە مقۆمقۆیەكی زۆری لەناو ڕاڕەوەكانی كەنیسە نەمساییەكەدا دروست كرد بەوەی چۆن دەتوانرێت فیلمێكی سێكسی لەناو كەنیسەدا وێنەبگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com