
ئه‌كته‌ری شوخی سوری كندا حنا چه‌ژنی له‌دایكبوونی خۆی له‌دیمه‌شق له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د كرد و هیوای خواست سوپای ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ.
له‌ڤیدیۆیه‌كدا كه له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سوری كندا حه‌نا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایكبوونی ئه‌نجام ده‌دات. له‌ڤیدیۆیه‌كه كندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی سوپای ئه‌سه‌د له‌ناو دیمه‌شق ده‌رده‌كه‌وێت و دواتریش له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به‌ئۆتۆمبیل ده‌ڕوات. ئه‌و ڤیدیۆ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كندا جێگای ره‌خنه‌گرتن بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤیدبۆیه‌كه بێبه‌ش نه‌بوو له‌سه‌رسامی و لایكی به‌شێكی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی .
ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د سازكرد
0
Share.