
له راپۆرتێكدا كه له‌رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه تیمێكی پزیشكی به‌ریتانی حه‌بی فیاڤرا بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر به‌كاردێنین
ئه‌و راپۆرته روونی كردۆته‌وه، كه ئه‌و تیمه به‌نیازن یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 50 كه‌سی به‌ریتانی تووش بوو به زه‌هایمه‌ر ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 65 ساڵی بێت. كرداره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌مێك له ڤیاگرا ده‌خرێته خوێنیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنایان بگات ئه‌و شوێنانه‌ی مێشك كه كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌سه‌ره. زه‌هایمه‌ر نه‌خۆشی خه‌رفان و پیرییه كه ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه ولاوازی بیركردنه‌وه. رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی زۆربه‌ی زانیارییه‌كانی له رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی وه‌رگرتووه. یه‌كێك له دكتۆره‌كانی تیمه‌كه وتویه‌تی” ڤیاگرا بۆ پاڵپستۆی خوێن له ئه‌ندامی نێره‌ی پیاوان به‌كاردێت، ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێ بزانین هه‌مان كار له میشك ده‌كات و ده‌بێته هۆی وروژاندنی خوێن؟” هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له به‌ریتانیا 110 هه‌زار كه‌سی توشبوو به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر هه‌یه.
ڤیاگرا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كاردێت
0
Share.