وه‌فادارترین پشیله‌ له‌مێژوودا

0

4255393_chat-noir-illustr-afp-daniel-mihailescu_545x460_autocrop
هه‌رده‌م وا باسی سه‌گ ده‌كرێت كه‌ گیانله‌به‌رێكی وه‌فاداره‌ وپشیله‌ سپله‌یه‌. كه‌چی پشیله‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌ و له‌سه‌گێك به‌وه‌فاتر بوو. پشیله‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كه‌ ناوی كوكیه‌ له‌ 7 ی ئازاری ساڵی رابردوو ون بوو. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و 1200 كیلۆمه‌تری بریوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ بووه‌. كوكی له‌وپه‌ری باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌وه‌ بۆ باكوری رۆژئاوا ناوچه‌ی كالڤادۆ رۆیشتووه‌. بۆ ئه‌وه‌ی خێزانی دان بوشێری بدۆزێته‌وه‌. كاتێك ئه‌و خێزانه‌ پشیله‌كه‌یان بینی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرد. كاتێك ئه‌و پشیله‌یه‌ ون بوو ئه‌وان چه‌ندین ئاگادارییان له‌ رۆژنامه‌كان بڵاوكرده‌وه‌. دواتر به‌هۆی دایكی ناو خێزانه‌كه‌ ناچار بوون بۆ ناوچه‌ی كالڤادۆ سه‌فه‌ربكه‌ن، به‌ڵام كوكی ئه‌وانی بێ ئومێد نه‌كرد و خۆی سه‌فه‌ری لای ئه‌وانی كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com