“ماتا” یاخوود” ستێرلینگ” کوڕی یارییەکانن ؟

0

“ماتا” یاخوود” ستێرلینگ” کوڕی یارییەکانن ؟

نوچەنێت:وەرزشی/تایبەت

خوان ماتا و ڕەحیم ستێرلینگ دوو ئەستێرەی سوور پۆشی خولی ئینگلیزین،ئەم دوو یاریزانە لە چەندان یاریدا وەك ئەستێرەی هەفتانەی خوولی ئینگلیزی دیاری کراون،لەگەڵ ئەوەشدا دەیان جیاوازییان هەیە با پێکەوە بیان بینین.Raheem-Sterling

خوان ماتا لە وەرزی رابردووەوە لە یانەی چێڵسییەوە پەیوەندی کرد بە یانەی مانچستەر یۆنایتد،ئەو یاریزانە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لەگەڵ پەیوەندی کردنی راهێنەر ڤان گال نەیتوانی متمانەی ئەو ڕاهێنەرە بەدەست بهێنێت و لە زۆربەی یارییەکاندا لەسەر کورسی یەدەگ بە دەردی بێزار بوون چووبوو،بەڵام لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا ئاستی لەگەڵ یانەکە بەرز بووەیەو توانی لە زۆربەی یارییەکانی دواییدا ببێتە یاریزانێکی سەرەکی.

Juan-Mata (1)

متمانە کردنی ڕاهێنەر ڤان گال لەو کاتەوە دروست بوو کاتێك یاریزان “ئەنخێل دیماریا”توشی پێکان هات و دواتر تەنها جێگرەوە بۆ ئەو یاریزانە یاریزان “خوان ماتا”بوو،لەگەڵ بەشدارییەکانی “ماتا”دا شەیتانە سوورەکان گەڕایەوە سەر ڕێگەی سەرکەوتنەکانی و توانی پێنچ یاری لەسەر یەک لە خوولی ئینگلیزی بباتەوە و لە هەفتەی 11 ی ئەو خوولەدا “ماتا”توانی تاکە گۆڵی یارییەکە و گۆڵی سەرکەوتنی “مانچستەر یۆنایتد”لە یانەی “کریستاڵ پاڵاس”تۆمار بکات و سەرکەوتن بکاتە دیاری دەستی بۆ یانەکەی.

بۆیە تا ڕادەیەک دەتوانرێت بوترێت “ماتا”کلیلی سەرکەوتنەکانی مان یۆنایتدە لەبەر ئەوەی تەنها یاریزانە لە زۆربەی یارییەکانی دوای پێکانی “دیماریا”ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەکەیدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

لە لای خۆشییەوە یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ” لەسەرەتای وەرزەوە لەگەڵ یانەکەیدا لە ئاستێکدا بوو هەموو هاندەرانی یانەکەی پێیان وابوو ئەو یاریزانە دەتوانێت قەرەبووی ڕۆشتنی یاریزان “لویز سوارێز”بکاتەوە و چۆڵی شوێنی “سوارێز”پڕ بکاتەوە،بەلام نەوەك نەیتوانی بەڵکو لە کۆتا یارییەکانی لەگەڵ یانەکەی ئاستی ئەو یاریزانە بە جۆرك دابەزیوە کە یانەکەی و هاندەرانی یانەکەش پێیان وایە بوونی ئەو یاریزانە لە نێو یاریگادا تا ڕادەیەک زیادەیە.

raheem-sterling-liverpool-southampton-premier-league_3205623

ئەوەی وەرزش دۆست بێت تێدەگات ئاستی ئەم وەرزەی یانەی لێڤەرپۆل لە چاو وەرزی رابردوو زۆر خراپترە و ئەو جیاوازییە بە ئاشکرا دەبینرێت،ئەمەش دوای پەیوەندی کردنی یاریزان”لویز سوارێز”ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی وەرزی رابردووی یانەی لێڤەرپۆل بە یانەی بارسیلۆناوە،و هەروەها پێکانی یاریزان “دانیێل ستۆرێدج”یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی کە بەشێکی لاوازی ئەم وەرزەی یانەی لێڤەرپۆل نیشان دەدەن،لەو نێوەندەشدا یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ”نەیتوانیوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و دڵی هاندەران ڕابگرێت.
_______________________________________________________

ئەمەش چەند ئامارێکە لەسەر هەردوو یاریزان لەتەمەنی وەرزشی هەر یەکێکیان:

خوان ماتا :

لە ژیانی وەرزشیدا هەتا ئێستا 375 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانەکان ئەنجام داوە.raheem-sterling-liverpool-southampton-premier-league_3205623
توانیویەتی 99 گۆڵ تۆمار بکات لەوانەش 10 گۆڵی لەگەل هەڵبژاردەکەی بووە،لە کاتێکدا 34 یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە.

تەنها لەم وەرزەدا “خوان ماتا” توانیویەتی لە 11 یاریدا 4 گۆڵ تۆمار بکات.
…….

ڕەحیمم ستێرلینگ:

لە ژیانی وەرزشیدا هەتا ئێستا 98 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانەکەی ئەنجام داوە.
توانیویەتی 15 گۆڵ تۆمار بکات لەوانەش هیچ گۆڵێکی لەگەل هەڵبژاردەکەی تۆمار نەکردووە،لە کاتێکدا 13 یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە.

تەنها لەم وەرزەدا “ڕەحیمم ستێرلینگ ” توانیویەتی لە 21 یاریدا 3 گۆڵ تۆمار بکات.

…….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com