ئۆباما: هاوسەرەكەم و كچەكانم گاڵتە بە گوێیە گەورەكانم دەكەن

0

Barak Obama-United States-Politicsئۆباما: هاوسەرەكەم و كچەكانم گاڵتە بە گوێیە گەورەكانم دەكەن

نوچەنێت- روسیا تودەی

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەشداری لە یەكێك لە ئەڵقەكانی بەرنامەی كۆمیدی ” زە كولبرت ریپۆرت” دا كرد كە ستیڤن كۆلبەرت پێشكەشی دەكات لە كەناڵی “كۆمیدی سەنتەر”.
بەرنامەكە پڕ بوو لە بابەتی سەرج ڕاكێشی ئۆباما و پرسیارە نامۆ و ئیستفزازیەكانی پێشكەشكارەكە.
لە وەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكاری بەرنامەكە لەبارەی چۆنیەتی ژیانی ڕۆژانەی و ئەو خوانەی كە هەیەتی وەك فڕێدانی گۆرەویەكانی لەسەر زەوی ، ئۆباما وتی ئەو بەشێوەیەكی ئاسایی ژیانی رۆژانەی بەڕێ‌ دەكات وكارەكانی رۆژانەی دەكات.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هاوسەرەكەی و كچەكانی گاڵتە بە گوێچكە گەورەكانی دەكەن.
هەروەها وتی لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە هاوسەرەكەی و كچەكانی بە نەرم و نیان نین لەگەڵی و وەك پاڵەوان پێشوازی لێناكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com