گوندێک ھیچ جل لەبەرناکەننوجە.نیت.snn
گوندێکی وڵاتی ئەڵمانیا ماوەی چەندین ساڵە بەبێ جل بەناو گوندەکەیاندا دەگەڕێن و ھیچ جلوبەرگ لەبەرناکەن
ئەو گوندە ناوی شپێڵپلاتزە و دەکەوێتە وڵاتی ئەڵمانییەوە، ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە (١٠٠) کەس و (٣٠) خانووی تێدایە، گوندنشینەکان ھیچ جلێک لەبەرناکەن و ھەمیشە بەڕووتی دەسووڕێنەوە، بەڕێوەبەرانی ئەو گوندە ئێستا رێگەدەدەن خەڵکی دەرەوەش لەگەڵیاندا بژین و ئەوەش چانسێکە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز بەو شێوازە ژیانە دەکەن.
ھاوکات چەندین کەس سەردانی گوندەکەیان کردووە و زۆریان حەزیان بەو ژیانە بووە بەبێ جل، جۆرج کە یەکێکە لە گوندنشینان لەوبارەیەوە لە بەرنامەیەکدا وتوویەتی ” ئازادی دەبێت رەھا بێت و ھەمووکەس دەتوانن بەبێ جل بگەڕێن، کاتێک رووت دەبیت خۆت دەبیت بەڕاستی و ھیچ دووڕوویی و درۆیەک ناتوانیت بکەیت”.