بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌رەشبینی زوو بخه‌ون
نوچە.نیت.knn
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی ئه‌مەریكی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌وانە 7 سه‌عات به رێک‌وپێکی ده‌خه‌ون ئەرێنی بوون لەواندا زیاتر بەدی دەکرێت لەچاو ئەوکەسانەی خەویان کەمە.
شه‌وانه بۆ ماوه‌ی 7 سه‌عات خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌راوكێ و بیری نه‌رێنی.
زانایانی زانكۆی بینگهامتۆنی ئه‌مریكا داوایان له 100 كه‌سی پێگه‌یشتوو كردووه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به خه‌وتنیان و هه‌روه‌ها به‌جێهێنانی هه‌ندێ ئه‌رك له كۆمپیۆته‌ردا.
به پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وكه‌سانه‌ی کەم ده‌خه‌ون زیاتر تووشی بیروڕای نه‌رێنی دەبن و هەروەها لە درێژایی رۆژیشدا دڵه‌ڕاوكێ پتر روویان تێ دەکات وئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له گۆڤاری “كۆگنه‌تیڤ سه‌ره‌بی ئەند ریسێرچ” بڵاوكرایه‌وه.