چیای سێكس لە ئەندەنووسیانوچە.نیت.ووشە
رەنگە گەورەترین نهێنی بێت لە وڵاتی ئەندەنووسیا كە ساڵانە هەزاران كەس روو لە چیای “گۆنۆنگ كیمۆكۆس” یان ئەوەی بە”چیای سێكس” دەناسرێت، دەكەن، هۆكارەكەی مایەی نهێنییە چونكە ئەوان لەوێ لە چوارچێوەی رێورەسمێكی پیرۆزی ئاینیدا سێكس لەگەڵ كەسانی نامۆ دەكەن.
بەپێی رۆژنامەوانێك كە سەردانی ئەو شوێنەی كردووە پێویستە هەر كەسێك لەوێ لە ماوەی 35 رۆژدا 7 جار لە دوای یەك سێكس بكات بەو مەرجەی لە دەرەوەی پێوەندی خێزانییەوە بێت، واتە ناشەرعی بێت.
زیاتر دەڵێت كە رەنگە ئەو وڵاتە گەورە وڵاتێكی موسڵمان بێت و زینا تیایدا حەرام كرابێت، بەڵام لەوێ بابەتەكە جیاوازە و پاڵنەری ئەو كارە زۆر بەهێزە، چونكە خەڵكی ئەوێ باوەڕی بەهێزیان بەبەخت هەیە و ئەو چیایەیان لە هەرێمی جاوەی ناوەڕاست دیاری كردووە، تا بۆ زیادكردنی چانس و بەخت و بژێوی رۆژانەیان بەئاشكرا سێكس بكەن.
ئەفسانەیەكی بوزیی كۆن لەبارەی ئەو چیایە دەڵێت كە سێكسكردن لە ناو بەرز و نزمی ئەو چیایە سامان و بەختی باشیان بۆ دەهێنێت، بەو مەرجەی سێكسكردنەكە لە دەرەوەی هاوسەرگیری و ناشەرعی بێت.
زۆرن ئەوانەی سەردانی ئەو چیایە دەكەن لەوانە پیاو و ئافرەتانی خێزاندار و فەرمانبەران و سۆزانییەكان، ئەوان بەقسەی خۆیان بەدوای یەك شتەوەن ئەویش رێورەسمی سێكسی بەكۆمەڵە، یەكێك لەو ئافرەتانە دەڵێت كە ئەو بەدوای بەختی باشدا لەوێیە و ئەو لەوێدا كار دەكات و خۆی بۆ سەردانیكاران تەرخان كردووە، بەڵكو بەو شێوە پارە كۆ بكاتەوە و قەرزەكانی بداتەوە.
مامۆستایەكی دەروونناسی لەو بارەوە دەڵێت كە ئەو ماوەی 30 ساڵە لەو رێورەسمە دەكۆڵێتەوە، بابەتەكە پێوەندی بەئاینەوە نییە، بەڵكو حكوومەتی ئەو وڵاتە بۆ قازانج و بەرژەوەندی خۆی ئاسانكاری ئەو كارە دەكات و چاوپۆشی لێ دەكات.
زیاتر دەڵێت كە حكوومەتی ئەندەنووسیا قازانجێكی گەورەی لەو چیایە دەست دەكەوێت، چونكە باج لە سەردانیكاران و خاوەن دوكان و شوێنەكانی تری وەردەگرێت، تەنانەت لە شەوانی قەرەباڵخ ئامادەبووان دەگەنە 8 هەزار كەس و حكوومەت بۆ هەریەكەیان 50 سنت وەردەگرێت.