پۆلیس بە تۆمەتی هاوڕەگەزبازی 33 پیاو لە گەرماوێكی گشتیدا دەستگیر دەكات
نوچەنێت-روسیاتودەی
ئێوارەی یەكشەممە 7-12 دەسەڵاتدارانی میسر 33 پیاوی لە گەرماوێكی گشتی قاهیرەدا دەستگیر كرد بە تۆمەتی “خراپەكاری” و ئاماژەیان بەوەدا كە هاوڕەگەزبازن.
بەڕێوەبەری ئاسایشی قاهیرە وتی ” پۆلیس 33 پیاوی لە گەرماوێكی گشتیدا دەسگیر كردوە لە شەقامی بابلبەحری ناوەڕاستی قاهیرە لەبەر ئەوەی خراپەكارییان ئەنجامداوە و هاوڕەگەزباز بوون”
لە گەڕەكە میللییەكانی میسردا گەرماوی گشتی هەیە كە بە زمانی خۆیان پێی دەڵێن گەرماوی مەغریبی.
لە یاسای میسریدا هیچ ماددەیەك نیە هاوڕەگەزبازان سزا بدات ، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری پەنا دەبات بۆ ئەوەی بە ” خراپەكاری و روشاندنی شەرمی گشتی ” تۆمەتبارییان بكات، ئەمانەش تۆمەتێكن كە بە بەند كردن سزا دەدرێن.
تا ئێستاش هیچ بڕیارێك لەبارەی گیراوەكانەوە دەرنەكراوە.