واتای ڕه‌نگه‌كان
نوچە.نیت.رادیونەوا
كاتێك پرسیار له‌پیاوان ده‌كرێت به‌وه‌ی، تاكه شت كه سه‌رنجی ڕاكێشاون له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ خانماندا چی بوه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێن جلوبه‌رگه‌كه‌ی بوه، هه‌ر بۆیه پێویسته خانمان ئاگادار بن له‌وه‌ی، كه پیاوان له‌ڕێگه‌ی ڕه‌نگی جلوبه‌رگه‌وه شیكردنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تیان ده‌كه‌ن.
سوری تۆخ، كه ڕه‌نگی وروژێنه‌ره، ئه‌گه‌ر خانمان له‌یه‌كه‌م یه‌كتر بینین‌دا ئه‌و جۆره ڕه‌نگه بپۆشن، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه، تۆ ئاماده‌ی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی توند، پیاوانیش وای بۆ ده‌چن كه تۆ ڕه‌نگه ڕازی بیت له‌گه‌ڵیدا بخه‌وی.
شین، ڕه‌نگی ئارامی‌و بیركردنه‌وه‌و داهێنانه، كاتێك پیاوان خانمان به‌و ڕه‌نگه‌وه ده‌بینین، ده‌ڵێن كه‌سێكی ئارامه.
سه‌وز، ڕه‌نگی سه‌رنجدانه، پۆشینی ئه‌و جۆره ڕه‌نگه له‌لایه‌ن خانمانه‌وه ناردنی نامه‌یه‌كه بۆ به‌رامبه‌ر، كه له‌بیری نه‌كات.
زه‌رد، گه‌ر ده‌ته‌ویت له‌دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانتدا دڵخۆش بیت، ئه‌وا زه‌رد بپۆشه.
ڕه‌نگی سپی، كاتێك پیاوان ئه‌و جۆره ڕه‌نگه ده‌بینین، ڕاسته‌وخۆ وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، كه تۆ ڕازیت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌یت، هه‌ر بۆیه خانمان هه‌وڵبده‌ن له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا ئه‌و جۆره ڕه‌نگه مه‌پۆشن.