ماکسوێڵ” باشترین یاریزانی ساڵی دیاریکرد !
نوچە.نێت:وەرزشی
یاریزانی هێڵی بەرگری باڵی چەپی بە ڕيگەز بەڕازیلی بیر و ڕای خۆی لەسەر دەستنیشان کردنی باشترین یاریزانی ساڵ دەربڕی و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی وەك باشترین یاریزانی ساڵ دیاریکرد.
لەگفتوگۆیەکی وەرزشی لەگەڵ کەناڵی “تیلیفۆت”ـی فەڕەنسیدا،ماکسوێڵی بەڕازیلی دانی بەوەدا نا کە یاریزانی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی دیاری یانەی بارسیلۆنا”لیۆنێل مێسی”ی وەک باشترین یاریزان و بە شیاوی ئەوەی زانی بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا ئەو یاریزانە وەك باشترین یاریزانی ساڵ دیاری بکرێت.
“ماکسوێڵ”ـی تەمەن 33 ساڵ لە ماوەی ساڵانی 2009 بۆ 2012 هاوڕێی “مێسی”بووە لە یانەی بارسیلۆنا و بە دڵنیاییەوە ڕای خۆی دەربڕیوە و “لیۆنێلی”وەک باشترین یاریزان هەڵبژاردووە.
ماکسوێڵ” لەو گفتوگۆیەدا وتی “ئەگەر تەنها ڕای من وەربگێرێت ئەوە دیارە کە جگە لە مێسی کەس بە شیاوی باشترین یاریزانی ساڵ نازانم،پێم باشە دەبێت مێسی بەسەر هەر یەکە لە یاریزانان ڕۆناڵدۆ ونوێر دا سەربکەوێت.
لەم وەرزەدا مێسی توانی ژمارە پێوانەییەکەی زارا بشکێنێت بە تۆمار کردنی 253 گۆڵ و ئێستا وەک باشترین گۆڵکاری خولی ئیسپانی ناوی خۆی لە مێژوودا نوسییویەتەوە.