کام یاریزان زۆر قورسە ڕاگرتنی ؟
نوچە.نێت:وەرزشی
“ڕافائیل ڤاران”ـییاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا دانی بەڕاستییەکدا نا کە یاریزان “لیۆنێل مێسی” قورسترین یاریزانە لە ژیانمدا کە توانای ڕاگرتنیم بەرامبەری لاواز بووە.
ئەم لێدوان و دانپپێدانانەی “ڤاران” لە کاتێکدایە کە یەکێتی تۆپی پێی جیهان مانگێکی تر خەڵاتی “باڵۆن دۆر”دەبەخشێتە باشترین یاریزانی ساڵ و “لیۆنێل مێسی”یەکێکە لەو یاریزانانەی کە پاڵێوراوی بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتەن.
ڤاران لەگەڵ”تێلی فۆت” وتی هەر یاریزانێکی هێڵی بەرگری کە ڕووبەڕوو لەگەڵ یاریزان”مێسی”دەمێنێتەوە توشی دەردەسەری دەبێت تا توانای ڕاگرتنی ئەو یاریزانە بەدەست دەهێنێت،”مێسی”یاریانێکی بێزارکەرە و توانای ڕاگرتنی ئەو یاریزان ئاسان نییە”.
ئێستا “ڤاران” یەکێکە لە یاریزانە سەرکەوتووەکانی هێڵی بەرگری جیهان و یەکێکە لەو یاریزنانەی کە لە لایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە چاوی زۆری لەسەرە.