پێشبینیەكانی نوسترا داموس بۆ ساڵی 2015: بڵاوبوونەوەی جەنگ و پیسبوونی ژینگە بە ماددە تیشكاوەرەكان و داهێنانی دەرمانی دژە پیربوون

0

548050bf611e9bd87b8b459f

نوچەنێت- روسیا تودەی
ئەستێرەناس و پێشبینیكەری فەرەنسی نوستراداموس، كە لە سەدەی شانزەهەمدا ژیاوە ، سەدان ساڵ دوای سەردەمی خۆی پێشبینی كردوە ، لەم دواییانەدا زانایان هەستان بە شیكردنەوەی پێشبینیەكانی كە 500 ساڵ لەمەوبەر تۆماری كردوون.
گروپێك لە لێكۆڵەران گەیشتنە ئەوەی چۆنیەتی ڕووداوەكانی ساڵی 2015 لەسەر بنەمای پێشبینیەكانی نوستراداموس بەمشێوەیە دەبێت:
بەپێی تۆمارەكانی ئەستێرەناسی بەناوبانگ ساڵزی داهاتوو پڕ دەبێت لە ڕووداوی ترسناك و ململانێی سەربازی و داهێنان كە ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەكی ڕیشەیی دەگۆڕێت، نوستراداموس پێشبینی ئەوەی كردووە كە چوار سەرۆكی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان هەوڵی تیرۆر كردنیان دەدرێت، هەروەها كڕكانی فیزۆف لە ئیتالیا سەرهەڵدەداتەوە و زەمینلەرزەیەكی بەهێز ئەمریكا دەهەژێنێت و قەیرانی دارایی زۆر مەترسیدار لە ئەڵمانیا و فەرەنسا ڕوودەدات.
هەروەها زانایان لە پێشبینیەكانی نوسترادامووسەوە ئەوەیان زانیوە كە گۆی زەوی تیشكی مەترسیداری زۆری بەردەكەوێت و دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ كە هێشتا لە تەمەنێكی بچووكدایە،لە لایەكی ترەوە نوستراداموس ئەوەی پێشبینی كردوە كە لە ساڵی 2015 دا دەگەنە ئەوەی دەرمانی دژە پیری دابێنن و تەمەنی مرۆڤ بەجۆرێك درێژ دەكەنەوە كە لە 200 ساڵ كەمتر نەبێت، هەروەها سنوردار كردنی مناڵبوون لە هەندێك وڵااتدا بە توندی پەیڕەو دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com