حکومەتی دانیمارک بڕی ١٤٠٠ دۆلار دەدات بە ھەر ھاوڵاتیەک لە جەژندا
نوچە.نیت.knn
جەژنانە کاتێک کە دەدرێت بە ھەر کەسێک ھەستێکی خۆشی لادروست دەکات,بە تایبەت لە کاتی منداڵیدا و ئەم کەلتورەش وەک نەریتێک ماوەتەوە نەک تەنھا لە ھەرێمی کوردستان ,بەڵکو لە ووڵاتانی جیھانیشدا لە جەژنە نیشتمانیەکاندا بوونی ماوە.
حکومەتی ووڵاتی دانیمارک لە جەژنی نیشتمانی ووڵاتەکەیدا وەکو جەژنانە بڕی ٧٦٠٠ کرۆن دەدات بەھەر ھاوڵاتیەکی دانیمارکی. واتە دەگاتە ١٤٠٠ دۆلاری ئەمریکی ، ئەم کارەش سەرباری دڵخۆشی بۆ ھاوڵاتیانی دانیمارک وەھای کردوە کە زیاتر پابەندبن بە یادکردنەوە جەژنی نیشتمانی ووڵاتەکەیان.
کارە بەردەوامەکانی حکومەتی دانیمارک بۆتە ھۆکارێک کە ھاوڵاتیانی ئەو ووڵاتە ببنە دڵخۆشترین ھاوڵاتی لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیھان.