مایكرۆسۆفت زۆرترین ئەو وشانەی لە ساڵی 2014 دا گەڕانیان بۆ كراوە ئاشكرا دەكات

0

global-search-iconمایكرۆسۆفت زۆرترین ئەو وشانەی لە ساڵی 2014 دا گەڕانیان بۆ كراوە ئاشكرا دەكات

نوچەنێت-MBC

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی 2014 ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لیستێكی لە زۆرترین ئەو وشانەی لە ئینتەرنێتدا سێرچی بۆ كراوە بڵاو كردەوە كە بەم شێوەیە.
1- ئەكتەرو نمایشكاری ئەمریكی “كیم كارداشیان” لە ڕیزبەندی یەكەمدایە كە زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە لە ساڵی 2014 دا .
2- گۆرانیبێژی ئەمریكی “بیۆنسێ‌” لە ڕیزبەندی دووەم دێت .
3- گۆرانیبێژ ” مایلی سایرس ” بە پلەی سێهەم دێت.
4- گۆرانیبێژ “كاتی بیری”
5- گۆرانیبێژ ” جەستن بەیبەر”

لەڕووی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانەوە مۆبایلی ئایفۆن شەشی كۆمپانیای ئەپڵ بە پلەی یەكەم دێت ، دوای ئەوە یاریەكانی مایكرۆسۆفت ئێكس بۆكس یەك دێت دوای ئەوە ئامێری وەرزشی فیت بیت دێت پاشان ئایپاد و ئینجا كۆمپیوتەری “سیرڤس پرۆ 3” ی مایكرۆسۆفت دێت.
دەربارەی ئەپلیكەیشنەكانیش ، ئەپلیكەیشنی فەس بووك بۆ مۆبایل زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە ، دوای ئەوە تویتەر و ئینستاگرام و سكایپ و بەرنامەی بەشداری ڤیدیۆی فاین.
بۆ بابەتە هەواڵیەكانیش وەرزش پشكی شێری بەركەوتوە لە گەڕانەكاندا بە جۆرێك مۆندیال لە پلەی یەكەمدایە و دوای ئەو یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی ئەمریكی دێت ، پاشان فڕۆكە مالیزیە ونبوەكە و ئینجا یاریە زستانیەكانی ئۆڵمپی ، هەروەها هەواڵەكانی تایبەت بە داعش پلەیەكی بەرزی هەیە لە گەڕاندا لەگەڵ نەخۆشی ئیبۆلا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com