پیاوێكی بەریتانی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ ڕزگاركردنی كوڕەكەی لە ڕیزەكانی داعش

0

isisپیاوێكی بەریتانی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ ڕزگاركردنی كوڕەكەی لە ڕیزەكانی داعش

نوچەنێت-سەندەی تایمز

ڕۆژنامەی “زە سەندەی تایمز” لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنیەكانی بەریتانیا بڵاوی كردەوە ، باوكی یەكێك لە چەكدارە بەریتانیەكانی ناو داعش سنوری نێوان توركیا-سوریای بڕیوە و كوڕەكەی لە ڕیزی چەكدارە زاڵمەكانی داعش ڕزگار كردوە و بە سەركەوتوویی گەڕاندویەتیەوە بۆ بەریتانیا.
ڕۆژنامەكە ڕوونی كردۆتەوە كە كریم محمدیی بە ڕەگەز كورد لە شاری كاردیف ماڵەكەی خۆی بەجێهێشت و سەفەری كرد بۆ توركیا، لەوێشەوە بەرەو سنوری سوریا و بە یارمەتی كوردانی ڕۆژئاوا سنورەكەی بڕی.
كەریم ، كوڕە نۆزدە ساڵانەكەی كە ناوی عەلی بوو دۆزییەوە و سنوری توركیا-سوریای پێ‌ بڕی بە یارمەتی كوردەكانی باشور و گەڕایەوە بۆ بەریتانیا، لەوێش دەسەڵاتداران بۆ چەند كاژێرێك دەستبەسەریان كرد و پاشان ئازادیان كرد .
ئەحمەد یەكێكە لە 300 گەنجەی لە عێراق و سوریاوە گەڕاونەتەوە بۆ بەریتانیا ، كە لە ڕیزی كۆمەڵە چەكداریە توندڕەوەكاندا چالاكیان ئەنجامداوە، ئێستا بونەتە سەرچاوەی نائارامی بۆ سەر ئاسایشی وڵات، بەڵام هەواڵگری ناوخۆیی (M I 5) ڕایگەیاند زۆربەی ئەو گەنجە گەڕاوانەی سوریا و عێراق مەترسیەكی ئەوتۆ دروست ناكەن لەسەر ئاسایشی وڵات بۆیە وا بە ئاسانی ئازاد دەكرێن.
كەریم محەمەدی بە تاكە باوك دادەنرێت كە توانی كوڕەكەی ڕزگار بكات لە گەشتێكی لەمشێوەدا، پێشتر زۆر كەسی تر تاقیان كردۆتەوە بەڵام كەسیان سەركەوتوو نەبون لە دۆزینەوەی كوڕەكانیان یاخود ڕازیكردنیان بە گەڕانەوە.
ڕۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی هەواڵگری پۆلیسی بەریتانیاوە لەبارەی چیرۆكەكەی محەمەدی گواستیەوە كە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو هەیە لە ژمارەی ئەو خێزانانەی كە دەیانەوێت كوڕەكانیان بگەڕێننەوە و ڕزگاریان بكەن لەڕیزەكانی لە كۆمەلچە توندڕەوەكان.
هەروەها وتی خێزانی محەمەدی هەست بە شانازییەكی زۆر دەكەن بەو كارەی كردوویانە چونكە حكومەتی بەریتانیا هیچی لەدەست نەدەهات بۆ گەرشاندنەوەی كوڕەكەیان.
حكومەتی بەریتانیا هیچ نوێنەرێكی دیبلۆماسی نیە لە سوریا و هەموو ڕێككەوتنێكیش لەگەڵ ڕێكخراوە توندڕەوەكان ڕەت دەكاتەوە بۆیە پێیان وایە زۆر خێزانی تر ئەو ڕێگە قورسە دەگرنەبەر بۆ ڕزگار كردنی كوڕەكانیان.
ئەحمەد محەمەدیی نۆزدە ساڵ پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ دوو گەنجی تری بەریتانیدا هەبوە كە لە ڤیدیۆیەكی ڕیكلامی داعشدا دەركەوتون لە مانگی شەشی ڕابردوودا ، ئەوانیش ریزخانی 21 ساڵ و نەسیر موسەنای 20 ساڵن و پێشتر لە شاری كاردیف نیشتەجێ‌ بوون.
لە ڤیدیۆكەدا داوا لە گەنجە موسڵمانەكانی بەریتانیا دەكەن بێنە ڕیزەكانی داعشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com