ئەندامێكی دەستەی گەورە زانایانی ئیسلامی : تەنها ئەم ئەندامەی جەستە حەرامە ببەخشرێت!

0

jastaئەندامێكی دەستەی گەورە زانایانی ئیسلامی : تەنها ئەم ئەندامەی جەستە حەرامە ببەخشرێت!

نوچەنێت-MBC

شێخ عبداللە موتەلەق ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی ڕاوێژكار لە دیوانی پاشایەتی ڕوونی كردەوە ، گواستنەوەی هەموو ئەندامەكانی جەستە لە زیندوەوە بۆ زیندوو یان لە مردوەوە بۆ زیندوو بە مەرجێك كەسە بەخشەرەكە زیانی پێنەگات لە ڕووی شەرعیەوە ڕێگەپێدراوە جگە لە ئەندامی زاووزێ‌ لەبەر ئەوەی هەڵگری سیفەتی بۆماوەییە.
ئەمەی لە میانی وانەیەكدا ڕوونكردەوە لەكاتی ئەنجامدانی چالاكیەكانی كەمپینی (لێگەڕێن با زیندووی بكەینەوە) كە كۆمەڵەی ئیسار بۆ بەخشینی ئەندامەكانی لەش بە هاوكاری لەگەڵ سەنتەری سعودیە بۆ چاندنی ئەندامەكانی لەش بەڕێوەی دەبرد، بە چاودێری میری ناوچەی ڕۆژهەڵات ئەمیر سعود كوڕی نایف.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com