به‌ڤیدیۆ: قاورمه‌ی كولە له وڵاتی ئیندۆنیزیا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره
نوچە.نیت.knn
خواردن‌و خواردنه‌وه‌كان، هه‌رچه‌نده به‌سودو چێژبه‌خش بن، خواست له‌سه‌ریان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه‌و له كلتورێكه‌وه بۆ كلتورێكی دیكه ده‌گۆڕێت، ناوهێنانی (قاورمه‌ی كولله) له ناو كورده‌واریدا، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر توڕه نه‌كات، بێگومان خواردنی قاورمه‌ی له‌به‌رچاو ده‌خات، به‌ڵام ئه‌م جۆره له قاورمه، یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی ناوچه‌ی چاڤای ناوه‌ڕاستی ئیندۆنیزیا كه زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌و خواردنێكی به‌ناوبانگی ناوچه‌كه‌یه‌و به‌هۆی هه‌رزانیی و به‌تامییه‌وه، بوه‌ته یه‌كێك له دیارترین خواردنه‌كانی ناوچه‌كه.
قاورمه‌ی كولله، كه یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی ناوچه‌ی چاڤای ناوه‌ڕاستی ئیندۆنیزیا كه زۆرترین خواستی له‌سه‌ره، به‌هۆی هه‌رزانی و به‌تامییه‌وه بووه‌ته یه‌كێك له دیارترین خواردنه‌كانی ناوچه‌كه.
قاورمه‌ی كولله، یه‌كێكه له خواردنه دیاره‌كانی ناوچه‌ی كشتوكاڵی گونونگیدوڵی هه‌رێمی چاڤای ناوه‌ڕاسته، ئه‌م خواردنه به شێوه‌ی ئاماده‌كراویش به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشرێت كه له ناوچه‌كه‌دا سه‌رقاڵی كشتوكاڵن.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر دووكان له ناوچه‌كه‌دا قاورمه‌ی كولله ده‌فرۆشن، كاره‌كه بووه‌ته پیشه‌یه‌كی وه‌رزیی و وه‌ك كارێكی زیاده له‌گه‌ڵ كاره‌كانی دیكه‌دا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنێكی به‌ناوبانگی ناوچه‌كه‌یه، كه‌سانێكی زۆر به راوكردنی كولله‌وه سه‌رقاڵن.
نرخی یه‌ك كیلۆ كولله زیندوو له نێوان 3-4 دۆلاره، چێشتخانه‌كانیش پاكه‌تێك قاورمه‌ی ئاماده‌كراوی كولله به 50 سه‌نت ده‌فرۆشن.
له كاتێكدا هه‌ندێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و قاورمه ئاماده‌كراوه‌ی كولله ده‌كڕن و له‌گه‌ڵ برنجدا ده‌یخۆن، هه‌ندێكی دیكه‌شیان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن شه‌كری ره‌ش بكه‌ن به‌سه‌ریدا و به‌و شێوه‌یه بیخۆن.
سه‌باگیۆ هارتینی، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه قاورمه‌ی كولله ده‌فرۆشێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر حه‌زیان له قاورمه‌ی كولله‌ه و ده‌ڵێت: “به زیندوویی كولله‌كان له راوچییه‌كان ده‌كڕین. ئه‌ندامانی ماڵبات هه‌موومان حه‌زمان له‌م خواردنه‌یه، خۆشم زۆر ده‌یخۆم چونكه هه‌رزان و به‌تامه. له‌گه‌ڵ برنجدا تامی زۆر خۆشه”.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا كولله‌كان به ئاسانی له كێڵگه‌كاندا راو ده‌كرێن، راوچییه‌كان له رێگه‌ی داوه‌وه كولله‌كان ده‌گرن و ده‌یفرۆشنه چێشتخانه‌كان.