کارلۆ ئەنچێلۆتی پێکهاتەی یانەکەی بۆ جامی جیهانی یانەکان ڕاگەیاند.

0

Carlo-Ancelotti-Real-Madrid_2989323کارلۆ ئەنچێلۆتی پێکهاتەی یانەکەی بۆ جامی جیهانی یانەکان ڕاگەیاند.

نوچە.نێت:وەرزشی
بەڕێوەبەری هونەری یانەی ڕیال مەدرید ناوی ئەو یاریزانانەی یانەکەی ڕاگەیاند کە دەبێت ئامادە بوون بە سەفەر کردن بەرەو وڵاتی مەغریب بە مەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان.

یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان بڕیارە لە وڵاتی مەغریب لە ڕۆژانی ١٠ ی مانگی دیسەمبەرەوە بۆ ٢٠ ی هەمان مانگ بەڕێوەبچێت،بۆ ئەو مەبەستەش یانەی ڕیال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکێکە لەو یانانەی کە بەشداری ئەم خوولەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت سەفەر بەرەو مەغریب بکات.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی پێکهاتەی یانەکەی بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ڕاگەیاند و بەدەست هێنانی نازناوەکەی وەک سەرەکی ترین ئامانج  دیاری کرد.پێکهاتەی یانەکە پێکهاتووە لە یاریزانان :(کاسیاس،کیلۆرناڤاس،باتشکیۆ،ڤاران،پیپی،ڕامۆس،کۆینتڕاو،خزێرە،کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،کرۆس،بینزیما،جەیمسڕۆدریگز،بەیڵ،مارسیلۆ،کارڤەخاڵ،ئەربیلوا،ناچۆ،خیسێ،ئیسکۆ،ئیرامێندی،چیچاریتۆ،وە مێدران)

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com