سه‌رۆكێك له‌وڵاتێكی دیكه‌وه له‌رێگه‌ی سكایپه‌وه وه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات
نوچە.نیت.knn
سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌فریقا، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ژی و له‌رێگه‌ی سكایپ و ته‌له‌فونه‌وه ئیش و كاری سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات.
پاشا تۆگبی نگۆریفیا، سه‌رۆكی ناوچه‌ی هۆهی باشوری رۆژئاوای غانا، له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و له‌رێگه‌ی سكایپ و ته‌له‌فونه‌وه كاروباری وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
تۆگبی، ته‌مه‌ن 66 ساڵ به‌هۆی خوێندنه‌وه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و له‌وێش ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه. له‌دوای مردنی باپیری بوه‌ته پاشای ناوچه‌ی ه‌وه‌ی وڵاتی غانا، كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سه ده‌بێت. به‌ڵام پاشا له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ناژی و له‌رێگه‌ی سكایپ و ته‌له‌فون و ئامێره‌كانی تری په‌یوه‌ندی كردنه‌وه وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات.
پاشا، به‌شێك له‌ناخۆشیه‌كانی ژیانی له‌م ماوه‌دابوه، ئه‌ویش به‌هۆی رووداوی دزینی تاجه شاهانه‌كه‌ی و بڕه ئاڵتونێكی زۆر. كه‌نرخه‌كه‌ی به 30 ملیۆن و 447 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.