“فاڵکاو” وادەی پێنج مانگی تری پێ بەخشرا

0

465018_heroa“فاڵکاو” وادەی پێنج مانگی تری پێ بەخشرا

نوچە.نێت:وەرزشی

“فاڵکاو”لە کۆتاییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە وەرزی هاوین ڕووی کردە یانەی مانچستەر یۆنایتد،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاستەی لێ نەبینراوە کە چاوەڕێ دەکرا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان پێشکەشی بکات.

یانە بەناوبانگە ئینگلیزییەکە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا یاریزانی کۆڵۆمبی “ڕادامێڵ فاڵکاو”ـی بە بڕی شەش ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی و تەنها بۆ یەک وەرز گواستەوە بۆ ڕیزی یانەکەی،بەڵام ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات و سودێکی باش بە یانەکەی بگەیەنێت،لە هەمان کاتیشدا نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان پێشکەش بکات.

بۆ ئەوەی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ یانەی “مان یۆنایتد” بدۆزێتەوە،یانەی “مانچستەر یۆنایتد” وادەی پێنج مانگی تر دەبەخشنە “فاڵکاو”بۆ ئەوەی ئاستی ڕاستی خۆی پێشکەش بکات تا یانە ئینگلیزییەکە بتوانێت بۆندێکی هەمیشەیی پێشکەشی یانەی “مۆناکۆ”بکات بە مەبەستی دەست بەردار بوونی یەکجاری لە یاریزان “ڕادامێڵ فاڵکاو”بۆ یانەی ‘مانچستەر یۆنایتد’.

         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com