بۆچی وشەی ئەمبولانس بە پێچەوانەوە لە بەشی پێشوەی ئۆتۆمبێلەكە دەنوسرێت
بێگومان زۆربەمان كاتێك مناڵ بووین ئەو پرسیارە سەیرە بە مێشكماندا هاتوە كە ئایا بۆچی وشەی ئەمبولانس بە پێچەوانەوە دەنوسرێت لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەكە؟
زۆرینەی خەڵكی هۆكارەكەی نازانن ، ئۆتۆمبیلەكانی ئەمبولانس هەمیشە بە پەلەن و بە خێراییەكی زۆر دەڕۆن بۆ ئەوەی بە زوترین كات بگەن و نەخۆشەكە ڕزگار بكەن ، كاتێك ئەمبولانسێك لە دوای ئۆتۆمبێلێكی ترەوە دەڕوات ئەوا شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە دەتوانیێت بە شێوەیەكی ڕاست وشەی ئەبولانسەكە بخوێنێتەوە لە ئاوێنەی ئوتۆمبیلەكەیەوە و ڕێگەی بۆ چۆڵ بكات چونكە پێشڕەوی بۆ ئەمبولانسە لە ڕێگاكاندا و لە هیچ ترافیكلایتێكیشدا ناوەستێت بۆ گەیاندنی چاودێری تەندروستی لە زووترین كاتدا.