مۆرینهۆ سەرجەم شکستەکانی دەخاتە ئەستۆی بەرامبەر.

0

Mou-01مۆرینهۆ سەرجەم شکستەکانی دەخاتە ئەستۆی بەرامبەر.

نوچە.نێت:وەرزشی

شەوی ڕابردوو یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی نەیتوانی هێڵی بەرگری یانەی سەندەرلاند ببڕێت و بە یەکسان بوونی بێ بەرامبەر یارییەکەی تەواو کرد.

وەك هەرجارێكی تر شەوی ڕابردوو لە دوای یارییەکەی بەرامبەر یانەی “سەندەرلاند”خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دوای یارییەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم هەڵەکانی خۆی خستە ئەستۆی یانەی سەندەرلاند.
لەو کۆنگرە ڕٶژنامەوانییەدا کە تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی یارییەکە مۆرینهۆ ڕایگەیاند :”یانەی سەندەرلاند بۆ بردنەوەبەرامبەر یانەکەمان یاری نەدەکرد،ئێمە هەموو شتێکمان کرد بۆ شکاندنی گۆڵی سەندەرلاند بەلام ئەو یانەیە جگە لە بەرگەری کردن و و بەرامبەر بوون هیچی تری نەدەویست”.

دەربارەی یاریزانەکانی لەو یارییەدا مۆرینهۆ وتی”ئەوەی لەسەر یاریزانەکان پێویست بوو کردیان،من پێم وایە هەموو یاریزانەکان باشترین ئاستیان پێشکەش کرد و ئاستێکی گەورەیان نیشاندا،وە لە کۆتاییەکانی یارییەکەشدا ئێمە نزیك بووین لە تۆمار کردنی گۆڵ بەڵام هیچمان دەست نەکەوت و بە یەکسان بوون لەو یارییە قورسەدا هاتینە دەرەوە”.

ئێستا یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی خوولی ئینگلیزی گرتووە و تا ئێستاش لە خوولی ئینگلیزی ڕووبەڕووی هیچ شکستێك نەبووەتەوە.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com