چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی سێكس بۆ ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی چاوه‌ڕێی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یانن
نوچە.نیت.knn
به‌شێكی زۆری هاوسهركان بۆ خستنه‌وه‌ی وه‌چه سێكس ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی دووگیانی‌دا پێویسته كه ئاگاداری چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ بن.
پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سێ مانگی یه‌كه‌مدا به‌شێكی زۆری ژنان حه‌زی سێكسی لایان كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی دڵ تێكه‌ڵهاتن و ماندوبونی له‌شه‌وه، بۆیه پێویسته له‌م سه‌ره‌تای دووگیانی‌دا سێكس به‌شێوه‌یه‌كی هێمن ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆرپه دروست نه‌بێت، هه‌رچه‌نده پزیشكه پسپۆڕه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی سێكسه‌وه منداڵ له‌بار بچێت.
له سێ مانگی دووه‌می دووگیانی و به تایبه‌ت له دوای هه‌فته‌ی 16وه ژن هه‌ست به كۆرپه‌كه‌ی ده‌كات و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت، بۆیه زۆر جار سێكس بێزاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسی هه‌یه زیان به منداڵه‌كه‌ی بگات، به‌ڵام پسپۆڕه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و كاته‌شدا هیچ زیانێك به‌ر كۆرپه ناگات، به‌ڵام ئەگەر ژنه‌كه ئازاری هه‌بوو ئه‌وه پێویسته ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌درێت.
له مانگه‌كانی كۆتایی دووگیان بونیشدا و به تایبه‌ت دوای هه‌فته‌ی 30، سێكس ڕیچگه پێدراوه ته‌نانه‌ت سودیشی هه‌یه، چونكه كرداری منداڵبونه‌كه ئاسان ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌شێوازێك بێت كه هیچ هێزێك نه‌كه‌وێته سه‌ر سكی ژن و زیان به كۆرپه بگات