مانای ئەو چوارگۆشانە چیە كە لەسەر قتوی بەرهەمەكان هەن

0

chwargoshaمانای ئەو چوارگۆشانە چیە كە لەسەر قتوی بەرهەمەكان هەن

نوچەنێت- سەقافە وعلوم

هەندێك كەس تێبینی ئەو چوارگۆشانە دەكەن و پرسیاری ماناكەی دەكەن هەندێكیش بەلایانەوە گرنگ نیە و تێبینی ئەو چوارگۆشە ڕەنگاوڕەنگانە ناكەن كە لەسەر قتوی ئەو بەرهەمانە هەن و ڕۆژانە بەكاریان دەهێنین بۆ نمونە شامپۆ و كرێمی پێست و كریمی قژ و هەویری ددان و چەندین بەرهەمی تر.
لەسەر ئەم بنەمایە ئەو سێ‌ ڕەنگە بنچینەییەمان بۆ كۆكردونەوە كە لەسەر ڕووی پشتەوەی بەرگی بەرهەمە جوانكاری و تەندروستیەكان هەن:
• چوارگۆشەی نیلی : زۆركات ئەم ڕەنگە دەبینین لەسەر بەرگی ئەو شتانەی ڕۆژانە بەكاریان دەهێنین لە كرێمی پاراستنی پێست و هەویری ددان و چەند بەرهەمێكی تر ، ئەگەر ئەم ڕەنگەت بینی مانای وایە ئەم بەرهەمە 100% لە ماددەی كیمیایی دروست كراوە.
• چوارگۆشەی سەوز : هەندێك بەرهەم لە ماددەی سروشتی دروست دەكرێن، ئەگەر چوارگۆشەی سەوزت بینی لەسەر بەرهەمەكە ئەوا مانای وایە 100% سروشتییە و هیچ ماددەیەكی كیمیایی تێدا نیە.
• چوارگۆشەی سور: ڕەنگی سور بە خاڵی هاوسەنگی نێوان چوارگۆشەی نیلی و سەوز دادەنرێت، بوونی ئەم ڕەنگە مانای ئەوەیە بەرهەمەكە 70% مادەی كیمیاییە و 30% ماددەی سروشتیە.

لەسەر ئەم بنەمایە پێش ئەوەی هەر برهەمێك بكڕیت سەیری بەرگەكەی بكە بۆ ئەوەی بۆت ڕوون بێتەوە كە بەرهەمەكە لە چی پێكهاتووە و كاریگەری چۆنە لەسەر تەندروستیت.
نوچەنێت- سەقافە وعلوم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com