به‌ڤیدیۆ…لێدان نوێترین ئامرازی جوانكاری
نوچە.نیت.knn
ساڵانه ئامرازه‌كانی جوانكاری له جیهاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه لێدان به‌ده‌ست نوێترین ئامرازی جوانكارییه كه له یه‌كێك له ئارایشتگاكانی ئه‌مریكا به‌ركارده‌هێنرێت.
ئارایشتگای تاتا له ویلایه‌تی سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكا، لێدان وه‌ك ئامرازێكی نوێ مه‌ساج و جوانكاری به‌كارده‌هێنێت و پێشبینش ده‌كرێت كه‌سانێكی زۆر ڕوو له‌و ئارایشتگایه بكه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره جوانكارییه هیچ مادده‌یه‌كی كیمیاوی تێدا به‌كارناهێنرێت و ته‌نها ده‌سته‌كان ڕۆڵی تێدا ده‌بیننن.
ماڵپه‌ڕی سان فرانسیسكۆ بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی ئه‌و شێوازه نوێییه جوانكاری كه ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، نرخه‌كه‌ی 350 دۆلاری ئه‌مریكییه.