خه‌وتن بە ڕووتی ئه‌م سوودانەی هه‌یه
نوچە.نیت.knn
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه، خه‌وتن به‌ڕووتی ده‌بێته‌هۆی سووتاندنی چه‌وری ده‌وری ورگ و گه‌رمۆكه زیاده‌كان ده‌سووتێنێت، هاوكات ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووبن، به‌پێی وێژینه‌وه‌كه، پێویسته به‌ڕووتی بخه‌ون.
به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كه، ئه‌وانه‌ی به‌ڕووتی ده‌خه‌ون، سوودێكی ته‌واو له‌و خه‌وه ده‌بینن و هه‌میشه‌ش دڵخۆشن.
زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه‌شی ساردی ناو ژووری نووستن، به‌سووده، چونكه له‌ش پێویستی به‌دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی خۆی هه‌یه له‌كاتی خه‌وتندا.
د. كریس ئیدزیكۆنسكی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌دنبره بۆ خه‌و ده‌ڵێت: به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له‌ش له‌سه‌عات 11 و نیوی شه‌ودایه، هاوكات نزمترین پله‌ی جه‌سته‌ش، له كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یاندایه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له‌كه‌شێكی گه‌رمدا بخه‌ویت، مۆخ كاره‌كانی تێكده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات ساردیی بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات، بۆیه پێویسته پارێزگاریی له فێنكیی له‌ش بكرێت.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: خوتن به‌ڕووتی هاوكاری مۆخ ده‌كات ئیشه‌كانی به‌ڕێك و پێكی بكات و گه‌رما كاری تێ ناكات، كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات خه‌وێكی خۆش بكه‌یت.
هاوكات خه‌وتن به‌ڕووتی، چه‌وری ده‌وری ورگ ناهێڵێت و رێژه‌ی تووشبوونیش به شه‌كره زۆر كه‌مده‌كاته‌وه، جگه له‌رێكخستنه‌وه‌ی خانه له‌ناوچووه‌كان له‌لای به‌ته‌مه‌نه‌كان.توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه، خه‌وتن به‌ڕووتی ده‌بێته‌هۆی سووتاندنی چه‌وری ده‌وری ورگ و گه‌رمۆكه زیاده‌كان ده‌سووتێنێت، هاوكات ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووبن، به‌پێی وێژینه‌وه‌كه، پێویسته به‌ڕووتی بخه‌ون.
به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كه، ئه‌وانه‌ی به‌ڕووتی ده‌خه‌ون، سوودێكی ته‌واو له‌و خه‌وه ده‌بینن و هه‌میشه‌ش دڵخۆشن.
زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه‌شی ساردی ناو ژووری نووستن، به‌سووده، چونكه له‌ش پێویستی به‌دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی خۆی هه‌یه له‌كاتی خه‌وتندا.
د. كریس ئیدزیكۆنسكی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌دنبره بۆ خه‌و ده‌ڵێت: به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له‌ش له‌سه‌عات 11 و نیوی شه‌ودایه، هاوكات نزمترین پله‌ی جه‌سته‌ش، له كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یاندایه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له‌كه‌شێكی گه‌رمدا بخه‌ویت، مۆخ كاره‌كانی تێكده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات ساردیی بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات، بۆیه پێویسته پارێزگاریی له فێنكیی له‌ش بكرێت.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: خوتن به‌ڕووتی هاوكاری مۆخ ده‌كات ئیشه‌كانی به‌ڕێك و پێكی بكات و گه‌رما كاری تێ ناكات، كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات خه‌وێكی خۆش بكه‌یت.
هاوكات خه‌وتن به‌ڕووتی، چه‌وری ده‌وری ورگ ناهێڵێت و رێژه‌ی تووشبوونیش به شه‌كره زۆر كه‌مده‌كاته‌وه، جگه له‌رێكخستنه‌وه‌ی خانه له‌ناوچووه‌كان له‌لای به‌ته‌مه‌نه‌كان.