زۆرترین ژمارەی جگەرەكێش لە چ وڵاتێكن

0
22112014135542smoking-bزۆرترین ژمارەی جگەرەكێش لە چ وڵاتێكن
نوچە.نیت.ووشە
رەنگە كە سەردێری ئەو بابەتە دەخوێننەوە، بیرتان بۆ وڵاتێكی دواكەوتوو و جیهانی سێیەم بچێت، یاخۆ بیرتان بۆ وڵاتانی هەژار و پڕ كێشە بچێت، رەنگە كەستان بیری بۆ وڵاتێكی ئەوروپایی نەچێت، بەڵام فەرموون لەگەڵمان بن، وڵاتێكی ئەوروپایی پێشەنگی وڵاتانە لە زۆری ژمارەی جگەرەكێشەكانی.
گومانی تێدا نییە جگەرەكێشان یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە، 36% دانیشتووانی وڵاتانی ئەوروپا جگەرەكێشن و بەپێی دوا ئامارەكانیش 1 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە نەمسا جگەرە دەكێشن و 41%یان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 20 ساڵیدایە.
هاوكات دوایین راپرسییەكان دەری دەخەنە كە 19% نەمساوییەكان پشتگیری لە سەپاندنی كێشانی جگەرە دەكەن لە چێشتخانەكان و شوێنە داخراوەكان.
بەپێی ریزبەندی وڵاتانیش بۆ جگەرەكێشان نەمسا لە ریزبەندی پێشەنگدایە و زۆرترین هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبەراورد بە وڵاتانی تر جگەرە دەكێشن.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com