تا ئێستا زانيوته‌ تاميسكه‌ چه‌ند مه‌ترسيداره‌

0
2-TAMESKA-ARSALANتا ئێستا زانيوته‌ تاميسكه‌ چه‌ند مه‌ترسيداره‌
نوچە.نیت.گۆڤاری Alzheimer’s & Dementia
لە توێژینەوەیەکی سویدی کە زانکۆی ئومیا کردوویەتی لەسەر (3432)کەس کە ماوەی (11.3) ساڵی خایەندووە ، تێيدا بۆیان دەرکەوتووە کە تامیسکە لە تەمەنی پیریدا ئەگەری تووشبوون بەخڵەفان و نەخۆشی ئەلزایمەر بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.
تامیسکە کە هۆیەکەی ڤایرۆسی (هێرپس سمپلێکس 1 ” Herpes Simplex 1″ )ە  زۆر جار لەسەر دەم و لێو دێت و سەرەتا بەخوران و سوتانەوە دەست پێ دەکات و دوایان وەک برینێ خۆی پیشان دەدا، تا ڤایرۆسەکەش ماوەکەی خۆشی تەواو نەکا شوێنی تامیسکەکە چاک نابێتەوە.
لەم توێژینەوە ئەوە نیشاندراوە کە کەسێک توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت و دەبێتە هۆی تامیسکە، بەڵام تا مردن ئەم کەسە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە دەبێت، بۆیە لەکاتێکی نادیار ئەگەر هەیە ڤایرۆسەکە دیسان چالاک ببێتەوە، ئەمەش لەتەمەنی پیریدا ئەگەرەکە زۆرتر دەبێت چونکە مرۆڤ لەتەمەنی پیری کۆئەندامی بەرگری لاواز دەبێت، بەڵام ئەم جارە رەنگە کاریگەری بکاتە سەرمێشکی مرۆڤ و ئەگەری خڵەفان و نەخۆشی ئەلزایمەر زیاتر بکات بۆ دوو هێندە چونکە ئەم نەخۆشیانە پەیوەندی بەمێشکی مرۆڤەوە هەیە.
ئەم توێژینەوە دەستپێکێکی دڵخۆشکەرە کە لەداهاتوودا بتواندرێت خڵەفان و نەخۆشی ئەلزایمەر چارەسەر بکرێت لەڕێگای زانینی هۆکارەکانی نەخۆشیکە و زوو ڕێ لێگرتنی، پێش ئەوەی نەخۆشیەکە بگاتە قۆناغێک کە هیچ چارەسەری نەبێت.
سەرچاوە: گۆڤاری (Alzheimer’s & Dementia )
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com