ئارسێن ڤێنگەر : “میسی”ـمان بە “فابریگاس” ئاڵوگۆڕ کرد.

0

Arsene-Wenger-Arsenal2ئارسێن ڤێنگەر : “میسی”ـمان بە “فابریگاس” ئاڵوگۆڕ کرد.

نوچە.نێت:وەرزشی

بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی (ئارسێن ڤێنگەر)ی فەرەنسی دانی بەوەدا نا کە لە ڕابردوودا یانەکەی زۆر نزیک بووە لە گرێبەست بەستن لەگەڵ یاریزان لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهان بۆ چوار ساڵ لە مێژوودا.

لە ساڵی 2003 و کاتێک مێسی تەمەنی 16 ساڵان بووە،ڤێنگەر دەڵێت ئەو کات زۆر بە وردی لە دوای خوێندنەوەی مێسی بووین بەڵام ئەو بڕیاری ئەوەی دابوو لەگەڵ بارسیلۆنا بمێنێتەوە.

ڤێنگەر لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا وتی” بەڵێ ئێمە زۆر نزیک بووین لەوەی مێسی بەرە و لەندەن بهێنین شتەکان لە بەرژەوەندی ئێمەدا بوو تا هەواڵەکە گەشتە مێسی،ئەو یاریزانەش هەوڵدانەکەی ئێمەی ڕەدد کردەوە و وتی من دڵخۆشم لە بارسا و نامەوێت ئێرە جێ بهێڵم”.
ڤێنگەر ئەوەشی نەشاردەوە کە یانەکەی لە جێی مێسی کەسێکی تری دانابوو ئەویش یاریزان “سیسک”بوو،بۆیە ڤینگەر وتی “ئێمە لە سەفەر و هەوڵ دانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بێ بەرهەم نەبووین،ئەو کات کە زانیمان مێسی ڕازی نییە بێتە یانەکەمان ڕاستەوخۆ داوای یاریزان “سیسك فاریگاس”ـمان کرد و خۆش بەختانە ڕازی بوو و ءیمە توانیمان لە داواکەماندا میسی بە فابریگاس ئاڵو گۆڕ بکەین”.

ڤینگەر نزیکی یانەکەی لە کۆمەڵێك یاریزانی بەتوانا نەشاردەوە کە نەتوانرا هیچیان بگوازرێنەوە بۆ یانەی گەنەرز،لەسەرووی هەمووشیانەوە یاریزانان”پۆل پۆگبا،زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ،و یاریزان یایا تۆرێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com