“کرۆس” :ساڵێکی گەورەمان بۆ ئەڵمانیا دروست کرد.

0

Kroos“کرۆس” :ساڵێکی گەورەمان بۆ ئەڵمانیا دروست کرد.

نوچە.نێت:وەرزشی

ئەستێرەی هێڵی ناوڕاستی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دڵخۆشی خۆی بە سەرکەتنی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەربڕی و بە ساتێکی مێژووی وەسف کرد.

شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە نیو یاریگای”پالایدۆس”ی تایبەت بە یانەی “سێڵتافیگۆ”ی ئیسپانی بەیەک گەشتن لە میانەی یارییەکی دۆستانەی نێو دەوڵەتیدا و هەڵبژاردەی ئیڵمانیا یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە.

ئەستێرەکەی یانەی ڕیال مەدرید “تۆنی کرۆس”دوای ئەوەی توانی بە تۆمار کردنی گۆڵێك سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەکەی وەدەست بهێنێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند و دەربارەی یارییەکە وتی” ئێمە لە سەرەتای یارییەکەوە بە شێوەیەکی تۆکمە نەمان توانی کۆنتڕۆڵی تۆپ بۆ خۆمان یەکلایی بکەینەوە،بەڵام لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گێمی دووەم تەواوی کۆنتڕۆڵی تۆپمان وەرگرت و ڕێگەی جوڵەی تەواوی یاریزانانی ئیسپانیامان نەدا و سەرەنجام سەرکەوتنمان تۆمار کرد و ساڵێکی گەورەمان بۆ ئەڵمانیا دروست کرد”.

شایەنی باسە یارییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هەردوو هەڵبژاردە تا خولەکەکانی کۆتای بە یەکسان بوون بەردەوام بوو،تا لە خوولەکی 89 دا یاریزان “تۆنی کرۆس” تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد و سەرکەوتنی بەخشییە هەڵبژاردەکەی.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com