بەڕێوەبەری کارەکانی تێڤێز دەربارەی گرێبەستەکەی تێڤیز قسەی کرد.

0

carlos-tevez-torinoبەڕێوەبەری کارەکانی تێڤێز دەربارەی گرێبەستەکەی تێڤیز قسەی کرد.

نوچە.نێت:وەرزشی

بەڕێوەبەری کارەکانی “کارلۆس تێڤێز” ئەوەی ڕەدد کردەوە لە ئێستادا وادەی گرێبەستی تێڤێز لەگەڵ یانەکەی یاخوود هەر یانەیەکی تر باس بکرێت،پێی وایە هێشتا زووە بۆ ئەو باسە.

“کیا جۆرابشان”ی بەڕێوەبەری بە ناوبانگی یاریزانان ،بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانی یانەی یۆڤەنتۆس”کارلۆس تێڤێز”پێی وایە ئێستا زووە بۆ باس کردنی گرێبەستی یاریزان “تێڤێز”،لە لێدوانێکیدا بۆ (Le10Sport ) “جۆرابشیان” وتی” ئێستا ساڵ و نیوێک ماوە بۆ تەواو بوونی وادەی تەواو بوونی گرێبەستی یاریزان (کارلۆس تێڤیز) بۆیە باس کردنی ئەو مەسەلەیە لە ئێستادا مانایەکی نابێت و دەبێت چاوەڕی تەواو بوونی وادەی گرێبەستەکەی بکەین”.

“کارلۆس تێڤێز”ی هێرشبەری یانەی یۆڤەنتۆس کە پێشتر لە یانەی “مانچستەر سیتی”ـیەوە گواسترایەوە بۆ یانەی “یۆڤەنتۆس” لەگەڵ یانەکەی ئێستایدا “تێڤێز”توانییویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بۆیە پێ دەچێت گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە لەگەڵ یانەی “یۆڤەنتۆس”.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com