زامر تا سێ ساڵی تر و تا ساڵی 2018 گرێبەستەکەی نوێ کرایەوە.

0

412552_heroaزامر تا سێ ساڵی تر و تا ساڵی 2018 گرێبەستەکەی نوێ کرایەوە.

نوچە.نێت:وەرزشی

یانەی “بایرەن میونخ”ـی ئەڵمانی لەسەر پێگەی فەڕمی یانەکەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت نوێ کردنەوەی گرێبەستی “ماتیاس زامر”ـی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی بۆ سێ وەرزی تر ڕاگەیاند.

نوێ کردنەوەی گرێبەستی “زامر”دوای ڕازی بوونی “کارل هۆبفنەر”ـی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەکە هات.

دوای نوێ کردنەوەی ئەم گرێبەستە سەرۆکی یانەی بایرەن میونخ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمی یانەکەی وتی “ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکە هات کە بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی “ماتیاس”ئەنجام درابوو،ئێمە دەمانەوێت “زامر”لە شوێنەکەی بمێنێتەوە و کارەکانی تەواو بکات،سەرجەم کارەکانی لەگەڵ یانەکەمان بە باشی بەڕێوە چووە و دەمانەوێت سێ وەرزی تر لە یانەکەمان بمێنێتەوە”.

لە لای خۆشییەوە “ماتیاس زامر”ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە “دڵخۆشم بە متمانە بەخشینەوەی یانەکەم، منیش بەڵێن دەدەم ڕاستگۆ و دڵسۆز بم لە کارەکەمدا،ئێمە کۆمەڵێك ئامانجمان لەگەڵ یانەی بایرەن میونخ هەیە و دەبێت سەرجەمیان وەدەست بهێنین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com