له هه‌ر حه‌وت خوله‌كێكدا 27 منداڵی كچ به شوو ده‌درێن
نوچەنیت.خەندان
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی جیهانه‌وه له ساڵی 2014 پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، كه له هه‌ر حه‌وت خوله‌كێكدا 27 منداڵی كچ به‌شوو ده‌درێن.
ئالاننا ئارمیتاگه، رێكخه‌ری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته یه‌كه‌مین راپۆرتی شیكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌باره‌ی كێشه و گرفتی دانیشتووانه گه‌نجه‌كانی جیهانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزیكه‌ی 57 ملیۆن منداڵ كه له ته‌مه‌نی چووندان بۆ قوتابخانه، له خوێندن بێبه‌شن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، زیاتر له 1.8 ملیۆن گه‌نج له جیهاندا هه‌ن، كه ده‌توانن داهاتووی جیهان بگۆڕن.
ئارمیتاگه وتی: “له هه‌ر حه‌وت خوله‌كێكدا 27 كچی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ به شوو ده‌درێن.”
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان گه‌یشتووه‌ته 7.3 ملیار كه‌س.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌ی دانیشتووانه گه‌نجه‌كانی جیهان گه‌یشتووه‌ته 1.8 ملیار كه‌س.
هاوكات رۆژانه 39 هه‌زار كچی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ به شوو ده‌درێن و زیاتر له 500 ملیۆن گه‌نج رۆژانه به كه‌متر له دوو دۆلار ژیانی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، هیندستان تاكه وڵاتی جیهانه كه خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی گه‌نجه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 10-24 ساڵه 356 ملیۆن كه‌سه، له چینیش ئه‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی 269 ملیۆن كه‌سه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ژماره‌ی دانیشتووانی توركیا له ساڵی 2014دا گه‌یشتووه‌ته 75.8 ملیۆن كه‌س و یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتووانی توركیاش گه‌نجی نێوان 10-24 ساڵه.