زاوایه‌ك دوای بینینی بووك راسته‌وخۆ ته‌ڵاقیدا
نوچە.نیت.nrt
زاوایه‌كی سعودی له رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی دوای بینینی روخساری بووكه خان ته‌ڵاقی ده‌دات. ئه‌م دوو هاوسه‌ره له شاری مه‌دینه به‌ر له‌وه‌ی یه‌كتر ببینن، بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن.
كاتێك بووكه خان تاراكه‌ی سه‌ر روخساری بۆ وێنه گرتن لاده‌دات، زاوا به توڕه‌ییه‌وه له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
له‌م كاته‌دا بووكه خان فرمێسكی ده‌باراند له هۆش خۆی ده‌چێت و میوانه‌كانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌یان ده‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه زاوا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوبراو به‌ر له هاوسه‌رگیری نه‌یتوانیوه روخساری بووكه خان ببینێت و ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه نه‌بووه كه من بیرم لێ ده‌كرده‌وه و به‌داخه‌وه ده‌بێت لێك جیا بینه‌وه. كاتێك بووكه‌ی ته‌ڵاقدا ئاهه‌نگه‌كه ده‌بێت به هۆڵی پرسه له‌جباتی هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان.