“لیۆنێل میسی”بارسیلۆنا جێ دەهێڵێت و نرخی گرێبەستەکەشی 125 ملیۆن یۆرۆ دەبێت
نوچە.نێت:وەرزشی
ئەستێرەی یەکەم لە یانەی بارسیلۆنا لە شەش ساڵی ڕابردوو،لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ناڕاستە و خۆ هەواڵی جێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکەی راگەیاند.
لە گفتووگۆیەکی وەرزشی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئەولییە”ـی ئەرژەنتینی،لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسیلۆنا و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ڕایگەیاند”هەموو شتێک لە تۆپی پێدا زۆر بە خێرایی دەگۆڕێت”وەک سەرەتایەک و نیشانیەک بۆ جێهێشتنی یانەی بارسیلۆنا ئەم لێدوانەی دا.
“میسی” توانی چوار جار لە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا نازناوی باشترین یاریزانی جیهان و بەدەست بهێنێت،ئەو یاریزانە لە ئەکادیمیای بارسیلۆنا دەستی بە وەرزش کردووە کاتێک تەمەنی “13” ساڵان بووە،بەڵام ئەوەی جێگەی باسە میسی لە 18 مانگی رابردوودا نەیتوانییوە ئاستی ڕاستەقینەی پێشووی خۆی وەدەر بخات و توانای جەستەیی لە نیو یاریگادا لە دەست داوە،بۆیە میسی تا ڕادەیەک بێزارە لەو ئاستەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات.
دەربارەی پرسیارێکی ڕٶژنامەکە لەسەر داهاتووی یاری کردنی ئەو یاریزانە،”لیۆنێل میسی” ڕایگەیاند :من ئێستا لە یانەی بارسیلۆنام،دەمەوێت سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزەی 2013-2014 لەگەڵ یانەکەم بەدەست بهێنم،وە حەزیش دەکەم تا کۆتایی ژیانی وەرزشیم لە یانەی بارسیلۆنا بمێنمەوە،بەڵام هەندێک جار شتەکان وا دەگۆڕێن کە بە حەز و ئارەزووی هیچمان نییە،هەندێك شت ڕوودەدەن کە تۆ ئاواتی بۆ ناخوازیت بەڵام بە ناچاری دەبێت قبوڵی بکەیت”.
میسی ئێستا تەمەنی 27 ساڵە و بە پێی هەواڵەکان میسی ئامادە نییە بۆند لەگەڵ هیچ یانەیەک ببەستێت ئەگەر بڕی بۆندەکەی لە 125 ملیۆن یۆرۆ کەمتر بێت.