لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: ته‌نها ماچێك 80 ملیۆن به‌كتریا ده‌گوازێته‌وه نوچە.نیت.خەندان
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی هۆڵه‌ندا له‌ڕێگه‌ی ماچێك ده‌كرێ ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی 80 ملیۆن به‌كتریان.
لێكۆڵه‌رانی هۆڵه‌ندا بۆ گه‌یشتنه ئه‌م ئه‌نجامه چاودێری ماچگۆڕینه‌وه‌ی 21 هاوژینیان كردووه له‌وانه‌ی كه له‌ڕۆژێكدا نۆ جار ماچ ده‌گڕۆنه‌وه‌و له‌ماچه‌كاندا لیكی ده‌می تێكه‌ڵ ده‌بێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌بڵاوكراوه‌ی مایكرۆبایۆمدا بڵاوکراوه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا لێكۆڵه‌ران چه‌ند سامپڵێكیان له‌زمان و لیكی ئه‌و كه‌سانه پێش و پاش ماچێكی توندی 10 چركه‌یی وه‌رگرتووه كه وه‌ك خۆبه‌خش له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ماچێكی 10 چركه‌یی به‌گشتی 80 ملیۆن به‌كتریا له‌یه‌كێ له‌هاوژینه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وی تریان ده‌گوازێته‌وه.
پرۆفیسۆر ریمكۆ كۆرت كه به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت، ماچی فه‌ره‌نسی دیارترین نمونه‌یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار به‌كتریا ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌نها هه‌ندێك له‌و به‌كتریایانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ماچه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له‌سه‌ر زمان جێگیرده‌بن.
زانا هۆڵه‌ندییه‌كان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌هاوكاری مۆزه‌خانه‌ی مایكرۆپیا ئه‌نجامدا كه یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به میكرۆبه له‌جیهانداو له‌شاری ئه‌مستردامی پایته‌خته.
له‌میانه‌ی پیشانگایه‌كی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا كه به‌مدواییانه كرایه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاوژین بانگهێشتكران و داوایان لێكرا ماچ بگۆڕنه‌وه، پاشان خرانه ژێر شیكارییه‌كی راسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به‌و میكرۆبانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماچانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر لێكۆڵه‌ران پێیان وایه له‌شی مرۆڤ ژینگه‌یه‌كه نزیكه‌ی 100 ترلیۆن مایكرۆزینده‌وه‌ری له‌ناوو له‌سه‌ر ده‌ژی.