گایه‌ك له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی داوای مل په‌ڕاندنی دهكرێتخاوهنی ئه‌و كێڵگه‌یه باسی له‌وه‌كردووه: ئه‌و گایه‌ی كڕیوه بۆ زاووزێ، به‌ڵام به‌لای هیچ كام له مانگاكاندا نه‌چووه، دواتر وای هه‌ستكردووه كه شه‌رم ده‌كات، بۆیه چه‌ندین جار به ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌ندین مێینه‌دا له شوێنی تر دایناوه، به‌ڵام مه‌یلی به‌لای هیچیاندا نه‌چووه.
باسی له‌وه‌شكرد: دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه گاكه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه و بردویه‌تی سه‌ریببڕێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان كه به‌وه‌یان زانیوه له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی سه‌رده‌بڕدرێت، رێگریان لێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوووه: ئه‌و گایه مافی خۆیه‌تی هاوڕه‌گه‌ز باز بێت، به‌ڵام هیچ سودێكی نییه و ده‌یه‌وێت سه‌ریببڕێت، به‌ڵام رێگری لێده‌كه‌ن.
جێی باسه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێرله‌ندا، تا ئێستا گا هاوڕه‌گه‌زبازه‌كه چاره‌نووسی له‌نێوان خاوه‌نه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵاندا نادیاره.