ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی دەیەوێت ئینتەر ڕێك بخاتەوە.

0

598441_heroaڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی دەیەوێت ئینتەر ڕێك بخاتەوە.

نوچە.نێت:وەرزشی

دوای شەش ساڵ دوور کەوتنەوە لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی (ڕۆبەرتۆ مانشینی)،ئیتاڵی و ڕاهێنەری چاوەڕوانکراوی یانەی ئینتەرمیلان،لە خۆ ئامادە کردندایە بۆ بەهێز کردنەوەی یانە ئیتاڵییەکە.

ڕاپۆرتە وەرزشییەکان لە وڵاتی ئیتاڵیا لیستی هەندێک یاریزانیان بڵاو کردەوە کە “مانشینی” دەیەوێت بیانگوازێتەوە بۆ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان “مانشینی”بیری لەو یاریزانانە کردووەتەوە کە ئێستا لە خوولی ئینگلیزی یاری دەکەن و بە بارو دۆخێکی خراپدا لەگەڵ یانەکانیان تێ دەپەڕن،مانشینی دەیەوێت هەندێك لەو یاریزانانە بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە قەڵای “جۆزێپی میاتزا”.

ئەو لیستەی کە “مانشینی”ڕاهێنەر داویەتی بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی بریتین لە یاریزانان “کیریکیشی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی تۆتینهام لە کاتێکدا ئەم یاریزانە لە لایەن یانەی یۆڤەنتۆسەوە داوا کراوە،هەروەها یاریزان “ناستازیچ” یاریزانی هێڵی بەرگری پێشوی فیۆرەنتینا و یاریزانی ئیشتای یانەی مانچستەر سیتی”.
بۆ هێڵی هێرشبەریش چەند یاریزانێکی لە خوولی ئینگلیزی دەستنیشان کردووە کە ئێستا حاڵی ئەو یاریزانانە لەگەڵ یانەکانیان زۆر خراپە بە هۆی بەردەوامی دانیشتنیان لەسەر کورسی یەدەگ ئەوانش “یاریزانان بۆرینی یاریزانی یانەی لێڤەرپۆل و هەروەها کامبڵی کۆستاریکی و یاریزانی یانەی ئارسناڵ،محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی چێڵسی”.

سەرجەم ئەو یاریزانانە ئەگەری پەیوەندی کردنیان بە یانەی ئینتەر میلانەوە بە هێزە لەبەر ئەوەی لە یانەکانیان بە بارو دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com