• لەكاتی ڕووداوی هاتوچۆدا لە ئەڵمانیا ئەگەر 10 خولەك ئەمبولانس دوا بكەوێ ئەوا یاسا ڕێگە دەدات بریندارەكە داوای یاسایی لەسەر ئەمبولانسەكە تۆمار بكات.
• بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی ترەوە لە وڵاتی ژاپۆن كرێكاری پاككەرەوە و خزمەتگوزار بوونی نییە بەڵكو پێیان وایە پاكوخاوێنی كاری هەموو گەلەكەیە.
• لولا داسیلڤا ئەو كەسەیە كە لە بۆیاخچی پێڵاوەوە بوو بە بەهێزترین سەرۆكی بەرازیل لە مێژوودا.
• لە سوید هیچ تاقیكردنەوەیەك لە قۆناغەكانی خوێندندا ئەنجام نادرێت تا تەمەنی 14 ساڵی بۆ ئەوەی كار لەسەر دەروونیان نەبێت.
• دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی شكاند بە هێنانە دنیای 127 منداڵ “زونغاكا شانا”ی هیندی خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی شارەكەی خۆی كاندید كرد و متمانەی تەواوی هەبوو كە سەردەكەوێت بەهۆی دەنگەكانی منداڵ و ژنەكانی .
چەند زانیاریەكی زۆر سەیر
0
Share.
