کەروێشکە ئەژەنتینییەکە لە ئیتاڵیا بێزارە.

0

saviola-640x364کەروێشکە ئەژەنتینییەکە لە ئیتاڵیا بێزارە.

نوچەنێت:وەرزشی
لە گواستنەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا لە هاوینی ڕابردوو (خافێر ساڤیۆلا) ئەرژەنتینی بەرەو ئیتاڵیا بەجێهێشت،دوای تەنها چەند مانگێک “ساڤیۆلا”بێزاری خۆی لە ئیتاڵیا دەربڕی.
یاریزانی پێشووی یانەکانی (ڕیڤەرپلێت،بارسیلۆنا،ڕیال مەدرید،بەنفیکا، وە ئۆڵەمپیاکۆس) تەنها چەند یارییەکی کورتی لەگەڵ یانەی ڤیرۆنای ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئەنجامداوە و لەسەرجەم یارییەکانی تردا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە ئەم دانیشتنە بۆ ساڤیۆلا چاوەڕوان نەکراو بووە و پەشیماینای خۆی لە هاتنی بۆ ئیتاڵیا دەربڕیوە.

گواستنەوەکەی ساڤۆلا لە ئەرژەنتینەوە بۆ ئیتاڵیا و یانەی ڤیرۆنا،تەنها بۆ یەک ساڵ بووە و بە شێوەی گرێبەستی خۆڕایی هاتووەتە ئیتاڵیا.
ساڤیۆلا نەیتوانیوە ببێتە جێگەی باوەڕی ڕاهێنەر (ئەندریا ماندرۆلینی) ڕاهێنەری یانەی ڤیرۆنای ئیتاڵی،بۆیە ئەگەری هەیە لە زستاندا یانەی ڤیرۆنا بەجێبهێڵێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com