پاڵەوانی ئیتاڵیا بە دوای یاریزانێکی باڵی ڕاستدا دەگەڕێت.

0

Dani-Alvesپاڵەوانی ئیتاڵیا بە دوای یاریزانێکی باڵی ڕاستدا دەگەڕێت.

نوچەنێت:وەرزشی

سەرچاوە وەرزشییەکان لە شاری (تۆرنۆ) هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ڕوخساری داهاتووی (دانیێل ئەلڤێس) یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی دەبێت.

گومان لە یاریزان (ستیڤانلیختشتاینەر)ی یاریزانی باڵی ڕاستی یانەی یۆڤەنتۆس هەیە کە دەیەوێت یانەی یۆڤەنتۆس بە جێ بهێڵێت.،بۆ ئەو مەبەستەش یانەی یۆڤەنتۆس بیری لە گواستنەوەی یاریزان “ئەلڤێس” کردووەتەوە کە دەیەوێت یانی “بارسیلۆنا”جێ بهێڵێت.
ڕۆژنامەی “ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـش هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوەکە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا دەیەوێت بەهەرنرخێک بێت “ئەلڤێس”بەرەو شاری تۆرینۆ بگوازێتەوە.

لە لایەکی ترەوە (پیپی مارۆتا)ـی بەڕێوەبەری گشتی یانەی یۆڤەنتۆس دانی بە تواناکانی ئەلڤێس دا ناو پێی وایە یاریزانێکی زۆر بەتوانایە،و یانەکەی لە گواستنەوەی زستانەدا بۆی دەچێتە پێش.
\

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com