وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: هه‌ر گرژییه‌ك رووبدات ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، باس له رووداوه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پێشیوایه، هه‌ر كێشه‌یه‌ك رووبدات، ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه.
نوچه‌نێت: پێتوایه بارودۆخی ئێستای كوردستان به‌ره‌و توندوتیژی سه‌ربكێشێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه سه‌ر بكێشێت بۆ توندوتیژی، پێموایه ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌ڕوات و خراپ تر ده‌بێت، چونكه ئێستا كه‌وتووینه‌ته ناو قه‌یرانێكی سیاسی و تا راده‌یه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تیش، چاره‌سه‌رییه‌كه‌ش به راشكاوی بیڵێین به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، بۆیه هه‌ر ئاكامێك كه لێی بكه‌وێته‌وه، له ئاڵۆزتر بوون و خراپتر بوونی ئه‌م ره‌وشه‌و ئه‌م قه‌یرانه قوڵتر بێته‌وه، به پله‌یی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره لێی، چونكه ئه‌وه‌ی كه بمانه‌وێت بیكه‌ین وه‌ك چاكسازی و گۆڕانكاری، به ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆپۆزسیۆن داواكاری هه‌بێت و ناره‌زایی ده‌رببرێت، ده‌سه‌ڵات بۆی هه‌یه وه‌ڵام بداته‌وه، چونكه ئێستا ده‌بینین خه‌ڵكانێكی زۆر له شاروشارۆچكه‌كان هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام، به گه‌رما و به سه‌رما، ته‌قه‌یان لێكراوه و خه‌ڵك كوژراوه خه‌ڵك بریندار كراوه و خه‌ڵك گیراوه، ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رداوام و سورن، بۆیه ئه‌وه جیایه له داواكاری ئۆپۆزسیۆن، ده‌سه‌ڵات نابێت رێگه بدات بارودۆخه‌كه بگاته ئاستی توندوتیژی و بگه‌ینه قۆناغێك كه به ئه‌سته‌م بۆمان چاره‌سه‌ر ببێت.
نوچه‌نێت: به‌ڵام ئاڵۆزتر بوونی ئه‌م قه‌یرانه، ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
عه‌بدولستار مه‌جید: من پێموایه به‌رو خراپی ده‌بات، با ده‌سه‌ڵات بێت داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، له كاتێكدا داواكاری ئه‌وان له هی ئێمه توند تره، ئێمه له دوای مانگێك كه وه‌ڵامی پرۆژه 22 خاڵییه‌كه‌مان نه‌درایه‌وه، ناچار بووین داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تمان كرد، به‌ڵام له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ستێكی چاكسازیخواز بێت و به ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بچێت، به كرده‌وه جێبه‌جێیان بكات، ئه‌وكات با داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن فه‌رامۆش بكات، به‌ڵام ساده‌ترین داواكاری خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه بووه، كه ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ر كردووه، بدرێن به دادگا و به‌پێی یاسا ئیجرائاتییان له‌گه‌ڵ بكرێت، له كاتێكدا ئێمه ناڵێین ئه‌وانه ئیعدام برێن، با دادگا هه‌ر بڕیارێكی دا، جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه هه‌ر گرژییه‌ك له‌و بارودۆخه به‌رپا بێت، ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره.
نوچه‌نێت: ئه‌گه‌ر هێز به‌رانبه‌ر به ئێوه به كارهێنرا، هه‌ڵوێستان چی ه‌بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: له‌و كاته‌دا ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، چونكه به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و شه‌رعی، ده‌سه‌لات و غه‌یره ده‌سه‌ڵات، هه‌ر بیانوویه‌ك ببینێته‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانمان له هه‌ر شوێنێك بێت، به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین، به هه‌ر رێگه‌یه‌كی یاسایی و شه‌رعی كه بۆمان ده‌كرێت.
نوچه‌نێت: ئه‌گه‌ر پاساوه‌كان نه‌بوون، یان به دڵی ئێه نه‌بوون، له‌وكاته‌دا وه‌ڵامی ئێوه چی ده‌بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌گه‌ر پاساوی شه‌رعی و یاسای هه‌بێت، پێویست ناكات هێز به‌كار بهێنرێت، چونكه یاسا هه‌یه، با دادگا بێت و حیساب له‌گه‌ڵ بنكه و باره‌گاكانمان بكات.
نوچه‌نێت: هه‌ندێگجار باس له‌وه ده‌كرێت، كه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له نێوان ده‌سه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، ئایا به‌بێ رازی بوونی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، هیچ كام له‌و لایه‌نانه ده‌توانن رێكه‌وتنی ژێر به ژێر بكه‌ن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان نیه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی یان گۆڕان و پارتی، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، میساقێكمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هیچ كامێك له ئێمه، بۆی نیه به جیا و به ته‌نیا، ده‌رباره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه و ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداردا بكات.
نوچه‌نێت: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن ماوه‌ی دوو مانگه بودجه‌كه‌مان بڕاوه، ئایا بودجه‌ی ئێ,ه‌ش بڕاوه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر بودجه‌مان نه‌بڕأوه.
نوچه‌نێت: ئه‌گه‌ر قه‌یارنه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرا و كه‌موكوڕییه‌كان هه‌ر درێژه‌یان كێشا و ده‌سه‌ڵا هه‌وڵی نه‌دا چاره‌سه‌ریان بكات، هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه سێ لایه‌نین به یه‌كه‌وه برشیاردراوه له هه‌ڵوێسته‌كاندا به یه‌كه‌وه بین، له‌و كاته‌شدا به‌پێی بارودۆخه‌مكه بڕیار وه‌رده‌گرین.
نوچه‌نێت: بۆچی تا ئێستا ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانی له سنووره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی رێكنه‌خستووه، له كاتێكدا له سلێمانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت ساز ده‌كرێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سلێ/انی ئۆپۆزسیۆن پێی هه‌ڵنه‌ستاوه، راسته زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵكه سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌وه‌ش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئێمه نه‌مانتوانیوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، كه داخوای و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كه رووبه‌ڕوویان كردووینه‌ته‌وه، بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه زۆرمان داوا له ده‌سه‌ڵات كردووه، به‌ڵام كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، بۆیه ئه‌و كاته خه‌ڵك ئازاده دێته سه‌رجاده، به‌ڵام له ئێمه خۆپیشاندانه‌كانمان نه‌كردووه، تا بیهێنینه هه‌ولێر و لێره‌ش خۆپیشان دان بكه‌ین، به‌ڵام له سنووری هه‌ولێر خه‌ڵكی ئێمه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، چاویان لێ سوركراوه‌ته‌وه، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتیش به شێوه‌یه‌كی نادرووست و ناحه‌ق، هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵگه‌نامه‌ی ناراست و نادرووستمان له باره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناحه‌قییه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی جحارانه، كه دنیایه‌ك ناره‌حاتییان دیوه، بۆیه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه نه‌بووه.
نوچه‌نێت: باس له‌وه دوكرێت كه ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی، چه‌كتان به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانتاندا دابه‌ش كردووه، مه‌به‌ستان چییه له‌و چه‌كدابه‌ش كردنه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه راست نیه، چونكه له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری، هیچ پارچه چه‌كێكمان نه‌دابه‌ش كردووه، نه كڕیومانه، مه‌گه‌ر بۆ باره‌گایه‌ك كه تازه درووست كرابێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ش پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، كه پاسه‌وانی باره‌گاكانمان بكه‌ن و ئه‌وانیش زۆربه‌یان پۆلیسی حكومه‌تن.