“سێرجیۆ” دانی بە ڕاستییەکاندا نا….. خەمبارە و پێی وایە …..

0

football-club-soccer-sergio-busquets-barcelona_2993824سێرجیۆ” دانی بە ڕاستییەکاندا نا….. خەمبارە و پێی وایە درووست نابێتەوە.

نوچەنێت:وەرزشی

یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی دانی بەوەدانا هەرچەند بە قورسیشی وەسف کرد بەلام وتی “دەیان ساڵی تر پێویستە بۆ دروست بوونەوەی پێکهاتەیەکی تری هاوشێوەی ئیسپانیا و بارسیلۆنا”.

ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی لەمیانەی گفتووگۆیەکی لەگەڵ تۆڕی (کادینا کۆبی) وتی” ئێمە لە ماوەی کاری ڕاهێنەرایەتی راهێنەر(پیپ گواردیۆلا) لە یانەکەمان ئەوەی لە تۆپی پێ نەبینرابوو پێشکەشمان کرد،هەروەک چۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی لارۆخاش ئەوەمان کرد،پێم وایە و خەمێکی گەورەشە بۆ من کە بە درێژایی مێژوو پێکهاتەیەکی تری هاوشێوەی لارۆخای چەند ساڵی ڕابردوو و بارسیلۆنای گواردیۆلا دروست نابێتەوە،وە ئەگەر شتێکی وا دروست ببێتەوە کە ئەمە ئەستەمە ئەوە دەیان ساڵی تری پێویستە”.

“سێرجیۆ” بە پێچەوانەی سەرجەم یاریزانان و ناوەندە وەرزشییەکانی دژی یانەی ڕیال مەدرید قسەی کردو وتی”کلاسیکۆ کە تێیدا ڕیال مەدرید براوە بوو،شتكی باش نییە پێمان واێت یانەی شاهانە بە پشت بەستن بە هێرشی هەڵگەڕاوە یارییەکەی بردبێتەوە،یانەی ڕیال مەدرید یانەیەکی بەهێزە و شیاوی بردنەوە بوون هەرچەند ئێەش کۆمەڵێک هەلی ئاسانمان لە دەست دا”.

ئەم لێدوانانەی سێرجیۆ لە کاتێکدا هات کە هەڵبژاردەی لارۆخا و بلۆگرانا لە کێشەدان و هەردووکیان بە خراپترین ئاستیاندا تێدەپەڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com