گواردیۆلا :تەنها ئەو کاتە دەگەڕێمەوە بارسیلۆنا….
نوچەنێت:وەرزشی
ڕاهێنەری بە ڕەگەز ئیسپانی (پیپ گواردیۆلا) سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە کە باس لە گەڕانەوەی دەکەن بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا و یانەی بارسیلۆنا و مەرجی گەڕانەوەشی دیاری کرد.
ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا هەواڵی جێگرتنەوەی (مانوێل پیلیگرینی)یان لە لایەن (گواردیۆلا)وە بڵاو کردەوە یانەی مانچستەر ستی هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ رازی کردنی گواردۆلا بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکی مەشق و راهێنانی ئەو یانەیە و سەرجەم ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان نزیکی زیاتری گواردیۆلایان لە یانەی مانچستەر ستی بلاو کردووەتەوە زیاد لە هەر یانەیەکی تر،ئەم هەوڵانەی یانە ئینگلیزییەکان لە کاتێکدایە کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا یانەی چێڵسی ئینگیزی لە گرێبەست کردن لە گەڵ ئەو ڕاهێنەرە شکستی هێنا.
ساڵی داهاتوو گرێبەستی (گواردیۆلا) لەگەڵ یانەی باڤاری کۆتایی دێت و کۆمەڵێک ناوەندی وەرزشی ئیسپانی هەواڵی نزیکبوونەوەی گواردیۆلا و بارسیلۆنایان بڵاوکردەوە،گواردیۆلا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری بارسیلۆنا سەرجەم هەواڵەکانی تایبەت بە پەیواندی نێوان ئەو ڕاهێنەرە و یانەی بارسیۆلانی ڕەدد کردەوە و وتی ” شتێک نییە بە ناوی پەیوەندی من و یانەی بارسا،من جارێکی تر ناگەڕێمەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی ئەو یانەیە،تەنها کاتێک ددەگەڕێمەوە کە خێزانەکەم بیەوێت،ئەویش تا ئێستا کاتەکەی دیار نییە،چونکە خێزانەکەم لە شاری بارسیلۆنا خاوەن کارە”.
لە لایەکی ترەوە هەندێك ڕاپۆرتە هەواڵ باسی ئەوە دەکەن یانەی مانچستەر یۆنایتد بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی ڕاستەقینەی یانەی شەیتانە سوورەکان لە پەیوندیدان بۆ ڕازی کردنی گواردیۆلا تا ساڵی داهاتوو پۆستی بەڕێوەبەری هوونەری یانەکە وەربگرێت.