چوار بۆچوونی هەڵە لەبارەی سوڕی مانگانەوە
ڕۆژانە گوێمان لە چەندین قسە و ئامۆژگاری و تیۆری دەبێت لەبارەی سوڕی مانگانەوە كە ئاگادارمان دەكەنەوە كە هەندێك شت هەیە نابێت بیانكەی لەماوەی سوڕی مانگانەدا. لەوانەیە هەندێكیان لەوانەیە تا ڕادەیەك ڕاست بن بەڵام زۆربەیان هەڵەن.
ئێستا كاتی ئەوە هاتوە كە ئەو بۆچونە باوانە هەڵگێڕینەوە
1- پێویستە لەكاتی سوڕی مانگانەدا خۆت نەشۆیت : ئەمە هەڵەیە ، هیچ بەهانەیەكی زانستی بۆ ئەوەی واز لەم خووە تەندروستە بهێنیت كە خۆشتنە، بۆیە بەردەوامبە لە پاكڕاگرتنی خۆت ئەگەر پێویستت بوو.
2- خۆشتن بە ئاوی گەرم بڕی خوێنی سوڕی مانگانە زیاد دەكات : ئەمەش هەڵەیە، پلەی گەرمی بەرز بە هیچ شێوەیەك كاریگەری نیە لەسەر بڕی خوێنی سوڕی مانگانە ، بەڵكو یارمەتی باشكردنی سوڕی خوێن دەدات ، بۆیە ئەگەر لەو كەسانەی كە لەكاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە ئازار دەكەیت ئەوا سود لە حەمامی گەرم دەبینیت.
3- لەكاتی سوڕی مانگانەدا دووگیانی ڕوونادات : پێت سەیر دەبێت ئەگەر بزانی كە سوڕی مانگانە دوگیان بوون ڕاناگرێت ، چونكە هەندێك هۆكاری هۆرمۆنی زۆر هەیە كار دەكاتە سەر كاتی دابەزینی هێلكە، هەروەها سپێرمی پیاو بۆ ماوەی 48 كاژێر بە زیندوویی دەمێنێتەوە لە لەشی ژندا ، بۆیە نابێت ئەو ئەگەرە فەرامۆش بكرێت.
4- نابێت وەرزش ئەنجام بدرێت لەكاتی سوڕی مانگانەدا : پێتوایە كە ڕۆژانی سوڕی مانگانە كاتی حەسانەوەیە وەك كاتی نەخۆشی ، بەڵام باشتر وایە ڕاهێنانە وەرزشیەكانت ئەنجام بدەی بەڵام بە شێوەیەكی مامناوەند چونكە یارمەتیت دەدات لە كەمكردنەوەی ئازارەكانت .
