ئەو نەخۆشخانەیە ببینە كە هیتلەری تێدا چارەسەر دەكرا

0

hitlar 1ئەو نەخۆشخانەیە ببینە كە هیتلەری تێدا چارەسەر دەكرا

زنجیرەیەكی پیسی بینای كۆن و ڕاڕەوی بەتاڵ لەگەڵ دیواری داپۆشراو بە گرافیت ….. ئەو شتانەن كە لە نەخۆشخانەی (بیلیتز) ماونەتەوە ، ئەو نەخۆشخانەی كە هیتلەری سەرۆكی نازییەكانی تێدا چارەسەر دەكرا، دوای ڕوخانی دیواری بەرلین پشتگوێ‌ خرا.
نەخۆشخانەكە لە 60 بینای كۆن پێكهاتبو كە لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا بنیات نرابوو بۆ یارمەتیدان و دووبارە ئامادە كردنەوەی ژمارەیەكی زۆری نەخۆشانی سیل ، لە ماوەی جەنگی جیهانیدا كرا بە نەخۆشخانەی سەربازی و ئەومنداڵكارەی تێدا چارەسەر دەكرا كە ناوی هیتلەر بوو دوای ئەوەی شانی بریندار ببو لە جەنگی سوم دا ( ئەو جەنگەی كە لە نێوان ئەڵمانیا هێزی هاوپەیماناندا ڕویدا لە ساڵی 1916 لە فەرەنسا لە كەناری رَِووباری سومدا).
لە كاتی جەنگدا چەند بینایەكی تۆپباران كرا لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە ساڵی 1945 ، هەروەها لەلایەن سوپای سۆڤیەتییەوە داگیر كرا و گۆڕا بۆ نەخۆشخانەی سەربازی سۆڤێتی تا دوای یەكگرتنەوەی ئەڵمانیای یەكگرتوو لە ساڵی 1990.
هیتلەر تاكە دیكتاتۆر نەبوە كە لەم نەخۆشخانەیەدا تیمار كراوە بەڵكو دوای ئەویش ئیریك هۆنیكەری سەرۆكی ئەڵمانیای رۆهەڵات تیایدا چارەسەركراوە، دوای لەكارلابردنی و ڕوخانی دیواری بەرلین hitlar2هۆنیكەر نەخۆشخانەكەی وەك خاڵی دەستپێكردنی كۆچەكەی بۆ ڕوسیا بەكارهێنا و ڕایكرد لە ترسی داواكردنی لەلایەن دادگاوە .

 

 

 

 

 

 

hitlar3

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com